کێبەرکێکانی مۆندیالی جیهانیی زۆرانبازیی ئازادی ٢٠١٧ لە کرماشان بەڕێوە دەچێ

0
1418

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی کە پارێزگاکانی کرماشان وئەلبورز، دوای میواندارێتیی مۆندیالی جیهانیی زۆرانبازیی ئازادی ٢٠١٧ـیان کرد، کرماشان وەک میوانداری ئەو کێبەرکێیانە هەڵبژێردرا.

محەمەد حوسێن موحێبی، سەرۆکی لێژنەی زۆرانبازیی کرماشان، لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو ەواڵە گوتی: “کێبەرکێکانی مۆندیالی جیهانیی زۆرانبازیی ئازاد، ڕۆژی ٢٩ی ڕێبەندان بە بەشداریی ١٠ یانەی خاوەن پلەی بەرزی جیهان، لە هۆڵی ٦ هەزار کەسیی خومەینیی کرماشان بەڕێوە دەچێ.

بڕیارە ئەو یانانە ٢٧ و ٢٨ی ڕێبەندان، بێنە کرماشان و ڕێوڕەسمی کێش پێوی و کارەکانی بەر لە کێبەرکێ ئەنجام بدرێت.

ئێران، ئەمریکا، ڕووسیە، گورجستان، تورکیە، ئوکراین، ئازەربایجان و کوبا، هەشت یانەی یەکەمی زۆرانبازیی جیهانن و پێدەچێ ئە وکێبەرکێیانەش بە بەشداریی ئەو یانانە بەڕێوە بچێت.

کێبەرکێکانی زۆرانبازیی مۆندیالی جیهانیی ٢٠١٦ لە لۆسانجلێسی ئەمریکا و لە مانگی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاویدا بەڕێوە چوو و ڕووسیە وەک قارەمانی جیهان هەڵبژێردرا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت