کیانووش روستەمی، باشترین وەرزشوانی جیهان لە هەڵگرتنی قورسایی بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا

0
1054

ڕۆژی کورد: كیانوش ڕۆستەمی، وەرزشوانی کوردی کرماشانی، لەلایەن فیدراسیۆنی جیهانیی هەڵگرتنی قورسایی وەك باشترین یاریزان بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا.

 ڕۆستەمی ساڵی ڕابردوو میدالیای  زێڕی لە ئۆڵۆمپیادی بڕازیل لە وەرزشی هەڵگرتنی قورسایی وەدەست هێنا.

ماڵپەڕی فیدراسیۆنی جیهانیی هەڵگرتنی قورسایی، 6 وەرزشوانی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ینۆ بزۆكۆیچ‌و بۆ باشترین یاریزانی ئەو وەرزشە لەساڵی 2016دا بەربژێر كردبوو كە كیانوش ڕۆستەمی یەكێك لەو ٦ کەسە بوو.

هەڵبژاردنی باشترین یاریزان بە دەنگی خەڵك‌و لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی فیدراسیۆنی هەڵگرتنی قورسایی جیهان ئەنجامدراوەو ڕۆستەمی پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.

كیانوش ڕۆستەمی خەڵكی شاری شائابادی پارێزگای كرماشانە و پاڵەوانی كێشی 85 كیلۆگرامە لە هەڵگرتنی قورسایی لە ئاستی جیهانە.

ڕۆستەمی لە یارییەكانی ئۆڵەمپیادی ڕیۆی بڕازیل ساڵی ڕابردووی زایینیدا، پلەی یەكەمی وەدەستهێنا‌و لە ئۆڵەمپیادی لەندەنیش مدالیای زیوی بە دەستهێنا.

خاڵی جێگای سەرنج لەسەر ئەو یاریزانە كوردە ئەوەیە كە ناوبراو بەبێ ڕاهێنەر خۆی ئامادە دەكات، هەر ئەوەش بووەهۆی ئەوەی كە 3 ڕۆژ لەمەوبەر ڕاهێنەری تیمی هەڵگرتنی قورسایی ئێران ناوی ئەو یاریزانە كوردە بۆ بەشداریكردن لە یارییە ئاسیاییەكان لابدات‌و ڕێگەی بەشداریكردنی پێنەدا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت