لایەنگران و ئەندامانی حیزبووڵا لە کوەیت سنووردار دەکرێن

0
578

بەرپرسانی ئه‌منییه‌تی کوەیت ڕایانگه‌یاند، هێزە ئەمنیه‌تیه‌کانی ئەو وڵاتە،  لە ناو خاکی کوەیتدا  هێرشیان کردووەتەوە سەر گرووپەکانی سەر بە حیزبوڵای لوبنان.

رۆژنامەی “ئەلقەبەس”، لە زمان بەرپرسانی کوەیتییەوە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووتە سەر ئەو هاووڵاتییە کۆیتیانەی که‌ پێوەندییان بە حزبوڵلای لوبنانەوە هەیە. هەروەها کەسانێکی بیانی و بێ ناسنامەش لەم پێوەندییەدا خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.

ئەلقەبەس، رایگەیاندووە: هیزە ئەمنیه‌تیه‌کانی کوەیت لەو باره‌یه‌وه‌ لە گەل بەرپرسانی عه‌ره‌بستان لە پێوەندیی چڕ دان.

سەرچاوەکە رایگەیاندووە: بەڵگەنامەکان پێشان دەدەن هاووڵاتیانی کۆیتی لە ڕیزی چەکدارانی حزبوڵڵا دا نین، بەڵام کەسانێک لە کۆیتەوە پێوەندییان بە ئەم گروپەوە هەیە و یارمەتیی داراییان ده‌که‌ن.

دەزگا ئەمنیه‌تیه‌کانی کۆیت، هەروەها ئاشکرایان کردووە: لە رۆژانی داهاتوودا ئەو کەسانەی پێوەندییان بە حزبوڵڵاوە هەیە، بانگ دەکرێن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.