کۆڵبەرێکی کورد لە بانە لە ئاودا خنکا

0
571

بەپێی زانیاری گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، کۆڵبەرێکی کوردی شاری بانە لە کاتی پەڕینەوە لە ڕووبار، گیانی لە دەست دا و خنکا.

بەپێی زانیارییەکان شەوی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی کورد لە شاری بانە لە کاتی دەرباز بوون و پەڕینەوە لە دەورووبەری گووندی چۆمان لە ناو ڕووباردا خنکا و تا ئێستاش سەرەڕای هەوڵی زۆر، تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

شایانی ئاماژەیە کە لەو ڕۆژانەی دواییدا بە هۆی بارینی زۆری باران، زۆرێک لە ڕووبارەکانی کوردستان لافاویان لێ هەستاوە کە چۆمی کەڵوێی سەردەشت و چۆمەکانی شاری بانە لەو چۆمانەن و بە هۆی هەستانی ئاوی ئەو ڕووبارانە، پەڕینەوەی کۆڵبەران لەو چۆمانە یەکجار نەکراو و دژوار بووە و گیان و ژیانیان کەوتۆتە مەترسییەوە.

شایانی ئاماژەیە کە هەر هەموو ساڵێک کەسانێکی زۆر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی یان بە تەقینەوەی مین و ڕووداوی سرووشتی گیانیان لە دەست دەدەن، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە کەسانێکی زۆر لە شارە سنوورییەکانی کوردستان بە هۆی نەبوونی پیشەسازی و کارگە و کار و دەرفەتی کار،  بۆ گوزەرانی ژیان و دابین کردنی ژیانی خۆیان و ماڵ و مندااڵیان ناچارن لە سنوورەکان، کۆڵبەری بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.