کۆڕێکی رێزلێنان لە “د. ئیبراهیم یۆنسی” لە بانە بەڕێوە دەچێت

0
917

بڕیارە رۆژی سێشەممە، ١٩ رێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، بنكەی ئەدەبی-فەرھەنگی بەڕۆژەی بانە، بە بۆنەی پێنجەمین ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی ڕۆماننووس، وەرگێڕ و توێژەری ناسراوی كورد “د. ئیبراھیم یۆنسی”، کۆڕێکی رێزگرتن لە سەر گۆڕی ناوبراو لە شەقامی سڵێمانبەگی بانە بەڕێوەدەبات.

کۆڕەکە بە خوێندنەوەی وتار و شێعر و خوێندنەوەی ژیاننامە و نوسراوەکانی دوکتور ئیبراهیم یۆنسی بەڕێوە دەچێت.

بۆ ئەم مەبەستە، ئەنجوومەنی بەرۆژی بانە بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک داوا لە خەڵکی شاری بانە و شاعیران و ئەدیبان دەکات لەم کۆڕەدا بەشداری بکەن.

دوکتور ئیبراهیم یونسی، لە ساڵی 1305 هەتاوی لە شاری بانە بەدنیا هات. لە ساڵی 1333 تاکو 1341 بە هﯙی تێکﯙشانی سیاسی کەوتە بەندەوه. دوکتور براییم کاری وەرگێڕان و چیرﯙک نووسی خﯙی لە بەند دەست پێ کرد و کتێبی ” هونەری چیرﯙک نووسین ” کە لە بەند نوسیبوی، بڵاوی کردەوه.
دوای ئازادی لە بند لەسەر خوێندن بەردەوام بوو و لە بواری ئابوریدا بڵگەی دوکتوری لە زانکﯙی سورین وڵاتی فەرانسە لە ساڵی 1356 هەتاوی وەرگرت.
دوکتور براییم لە کاتی زیندوو بوونی لەبارەی بنەماڵەی خﯙی نوسیویەتی کە : دوو ساڵانە بووە کە دایکی خﯙی لە دەست داوە و دایەگەورە و باوەگەورەی بەخێویان کردوه.
باوەگەورە ی زﯙر زەحمەت کێش بوە و لە پێشەکانی بەرگ دروو، و کاریگەری هونەری بوه.
دایکی رەعیەت بوو و باوکی خان زادە لە خانەکانی خﯙماڵی سلێمان خان، زازی یونس خان، حاکمی بانە بوه. 5 خوشکی بوە و 3 زر دایک، 3 برا، یەک دانە برازا. کﯙڵێک کﯙڵفەتی هە بوه. هەر کات دەچوو بﯙ ماڵی باوکی، گاڵتە و شﯙخیان پێ دەکرد و دایەگەورەی نەی دەهێشت بچێت بﯙ ماڵی باوکی.
دوکتور برایم لە ساڵی 1317 لە خوێندنگای پﯙلی سەرەتایی پەهلەوی بانە بڵگەی شەشەمی سەرەتایی وەرگرت و چون لە بانە پﯙڵی دواناوەندی نەبوو باوکی دەیباتە شاری سەقز. لە ساڵی 1320 بڵگەی سیکل یەکەمی دواناوەندی وەر دەگرێت.لە ساڵی 1320 هەتاوی ئێران لە لایەن هێزەکانی مﯙتەفەقین داگیر دەکرێت و وڵات دەبێتە وێرانە و خوێندنگاکانیش وێران دەبن و دوکتور تا ساڵی 1322 بێکار دەبێت. لە ساڵی 1322، ئەرتشی ئێران بانگەوازی ناو نوسین دەکات و دووکتور براییم لە ساڵی 1322 دە چێتە تاران و لە خوێندنگای ” نظام ” ناو نوسینی کرد.
لە سالی 1324 بڵگەی دیپلﯙمی وەر گرت و بﯙ زانکﯙی ئەفسەری داخل بوو و لە ساڵی 1327 دەرەجەی ستوان دوهەمی رستە سواری دوی وەرگرت. لە زانکﯙی ئەفسەری بە سەرکەوتن تەواو بوو و لە لەشکەری چواری رەزاییە سەرقاڵی خزمەت بوو. دوای چەند ساڵ تەحەمﯙلی سەختی، بە ناوبژی دﯙستێکی خﯙی بە ناوی دوکتور رﯙح اللە عەباسی لە خوێندنگای ئابوری ناو نوسینی کرد و هەر لەو خوێندنگایە بڵگەی لیسانسی ئابوری وەر گرت و دوکتورا کەشی لە ساڵی 1356 لە زانکﯙی سورین وڵاتی فەرانسە وەر گرت.
عەبدولقایەری بەهرامی و خوا لێ خﯙش بوو ئەحمەد تەوەکﯙلی لە هاوڕی کانی دوکتور براییم لە سەقز بوون. دوکتور براییم دﯙستی زﯙر بوو و لە سیاوەش کەسرایی، محەمەد رە زا شە فیعی کدکنی، هوشەنگ ئیبتیهاج، ئەحمەد مەحمود و مەحمود دەوڵەت ئابادی بە چاکی یادی دەکرد.
براییم یونسی لە رﯙژەکانی کﯙتایی ساڵی 1328 ژنی هێنا و ئە نجامی ئە م ژن هێنانە 3 کچ و یەک کوڕ بوو.
لە ساڵی 1333 دوبارە کەوتە بەندەوە و دو هاوڕێ خﯙی بە ناوەکانی سەرهەنگ مﯙبەشێری و سەرهەنگ سیامەک لە سێ دارە دران بەڵام براییم یونسی لەبر ئەوی کە لە کاتی خزمەتی سەربازی قاچێکی لە دەست دابوو لە سێدارەدان خﯙش بوون و زیندانی هەتا هەتایی بﯙ دەر چوو بەڵام دوای هشت ساڵ ئازاد کرا.
دوکتور براییم لە نێوان ساڵەکانی 1340 تا 1341 لە زیندان ئازاد کرا. چوار ساڵێک بێکار ماوه. دکتر براییم هاوڕی لەگەڵ محمەد قازی و بەآزین لە بەشی وەرگێڕان لە کﯙمپانیای کامساکس (کﯙمپانیای دانمارکی کە لە ئێران رێگای قەتاری دروست کرد) هاوکار بوون.
دوکتور براییم لە ساڵی 1336 هەتاوی بەهﯙی وەرگێڕانی کتێبی “آرزوهای بزرگ ” (ئاواتە گەورەکان) لە چارلز دیکێنز لە ژێر سەرپەرشتی سیروس پەرهام بڵاو دەبێتەوە و لە زانکﯙی تاران خەڵات وەردەگرێت. دوای ئەوە لە ناوەندی ژمێریاری (ئامار) دەست بەکار بوو.
دوای ئینقلابیش، ماوەیێکی کەم پارێزەری پارێزگای کوردستان بوو.
لە ساڵی 1382 هاوڕێ لەگەڵ مەحمود دەوڵەت ئابادی لە رێو رە سمێکدا رێزیان لێ گیرا.
و بەداخەوە لە رێبەندانی ساڵی 1390 کﯙچی دوایی کرد و یەکێک لە رﯙناکیەکانی شارەکەمان لە دەست دا بەڵام رووناکی دوکتور براییم هەتا هەتایە بە بەرهەمەکانی بەردەوام دەبێت و لە خوای گەورە داوای لێ خﯙش بوونی لێ دەکین و سەرخﯙشی خﯙمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی دووکتور براییم یونسی و خەڵکی با فەرهەنگی شاری بانە دەکەین.
دوکتور براییم 73 کتێبی لە بوارەکانی مێژوی ئەدەبیات، سیاسی، مێژوی شەر ورﯙمان داوەتە دەرە وە کە یان خﯙی نوسیویەتی یا وەرگێرانی کردوه. لە خوارەوە بەرهەمەکانی دوکتور براییم یونسی مان بڵاو کردوتەوە کە دەتوانن وەیخوێنن.
1- ئاواتە گەورەکان – نووسین : چارلز دیکێنز وەرگێران لە دووکتور براییم بڵاوکردنەوە لە ساڵی 1337
2- آسیاب کنار فلوس –نووسینی جﯙرج ئلیوت وەرگێڕان ساڵی 1368
-3 آشیان عقاب نووسینی کﯙنستانس هون وەرگێڕان ساڵی 1369
4- ئاغا شێخ دەوڵەت نووسینی مارتین وان بروئن سن، وەرگێڕان ساڵی 1379
5 -ئامریکا و بزوتنەوەکانی نەتەوەیی- نوسینی بلانچ ویسن کوک،وەرگێران ساڵی 1365
6- ئیسپارتاکوس نووسینی هوارد فاست وەرگێڕان 1337
7 – ئەگەر بیل ئستریت زمانی بوو وەرگێڕان لە دوکتور براییم
8 – ئامریکای دیکە (فەقیری لە ولایەتە یەک گرتوەکان) نووسینی مایکێل هنرینگتن وەرگێڕان ساڵی 1353
9- بازگشت بومی،نووسینی تامس هاردی،وەرگێڕان ساڵی 1369
10 -بە دور از مردم شوریدە نووسینی تامس هاردی، لە ساڵی 1365
11 – پشەی بینیدراز، وەرگێڕان
12 -پنماریک (ڕﯙمان)،نووسینی سوزان هوواچ، وەرگێڕان
13- مێژوی ئەدەبیاتی ئافریقا نووسینی دی تورن، ساڵی 1368
14 – مێژوی ئەدەبیاتی روسیە نووسینی میرسکی،بڵاو کردنوە لە ساڵی 1355
15 – مێژوی ئەدەبیاتی ینووسینی اچ جی،ساڵی 1358
16- تام جونز نووسینی هنری فیلدینگ ساڵی 1361
17- تاماس هاردی نووسینی آر.ای.اسکات جیمز و سی.دی لوییس، ساڵی 1372
18 -تجارت اسلحە ورگێڕان راپﯙرتی مەکﯙی جیهانی لێکﯙڵینەوە لە سﯙڵح ئستﯙهکﯙلم ساڵی 1353
19- تکیە گاە نووسینی تئودور درایزر، وەرگێڕان 1379
20 – تیس دور برویل نووسینی تامس هاردی، ساڵی 1382
21 جنبش ملی کرد نووسینی کریس کوچر،وەرگێڕان 1373
22 جنبەهای رمان نووسینی،ای. ام. فورستر،وەرگێڕان و بڵاوکردنەوه
23 جنگ کبیر میهنی وەرگێڕان 1361
24 جوان و جوانی نووسینی خﯙی (ئامادەی بڵاو کردنەوه)
25 جود گمنام نووسینی تامس هاردری، وەرگێڕان 1362
26 خاطرات دوران خبرنگاری در بالکان نووسینی تروتستکی وەرگێڕان
27 خاطرات نیکیتا خروشچف وەرگێڕان 1369
28 خانە قانون نووسینی چارلز دیکنز_وەرگێڕان 1341
29 خوش آمدی نووسینی خﯙی
30 خیاط جادوشدە نووسینی سولومن رابینوویچ،وەرگێڕان 1340
31 دادە شیرین نووسینی خﯙی
32 داستان دو شهر نووسینی چارلز دیکنز،وەرگێڕان 1355
33 در ستایش فراغت نووسینی برتراند راسل،وەرگێڕان 1349
34 دعا برای آرمن نووسینی خﯙی بڵاوکردنەوە لە ساڵی 1379
35 دفتر یادداشتهای روزانە یک نویسندە نووسینی،فئودور داستایوسکی،بڵاو کردنەوە 1370
36 دلدادەها نووسینی خﯙی1372
37 دن کیشوت، وەرگێڕان
38 دنیای کوچک دن کامیلو نووسینی جووانی گوارسکی،وەرگێڕان 1369
39 دورە راهنمای دایرکت متد نووسینی خﯙی بڵاوکردنەوە 1343
40 روابط ایران و ترکیە و مسالەی کرد نووسینی رابرت امن، وەرگێڕان
41 زمستان بیبهار نووسینی خﯙی لە ساڵی 1382 بڵاو کرایەوه. ئەم کتێبە خاوەن بەسەرهاتەکانی دئکتور براییمە لە منداڵی تا ئازادبوون لە زیندانه
42 زنانشویی و اخلاق نووسینی باربارا هاردی،بڵاوکردنەوە 1372
43 سگ شمال : وەرگێڕان
44 سە تفنگدار : وەرگێڕان
45 سە رفیق نووسینی ماکسیم گورکی،وەرگێڕان 1343
46 سیاهان آمریکا را ساختند نووسینی بنجامین کوارلز،وەرگێڕان 1355
47 سیری در ادبیات غرب نووسینی جی بی پریستلی،وەرگێڕان 1352
48 سیری در نقد ادب روس نووسینی اندروفیلد،وەرگێڕان 1369
49 شکفتن باغ نووسینی خﯙی
50 صیهونیسم نووسینی یوری ایوانف،وەرگێڕان 1356
51 طوفان نووسینی ویلیام شکسپیر،وەرگێڕان 1351
52 عیدآمد و بهار نیامد نووسینی خﯙی
53 فتنە های بیدار(کیوان بر فراز اب) نووسینی جی بی پریستلی،وەرگێڕان 1343
54 فردا نووسینی خﯙی
55 فرهنگ کوچک انگلیسی-فارسی نووسینی خﯙی
56 کاشتانکا نووسینی انتوان چخوف،وەرگێڕان 1353
57 کجکلاە و کولی نووسینی خﯙی 1379
58 کردها نووسینی وانلی،کندال وەرگێڕان 1370
59 کردها و کردستان نووسینی درک کینان،وەرگێڕان
60 کردها،ترک ها و عرب ها نووسینی سی.جی.ادموندز،وەرگێڕان 1367
61 کسی شبیە خودم نووسینی خﯙی، هێشتا بڵاو نەکراوەتەوه
62 گورستان غریبان نووسینی خﯙی 1372
63 لارنس استرن نووسینی خﯙی 1379
64 لینمارا،عشق و آرزو نووسینی کاترین گاسکین، وەرگێڕان 1371
65 مادرم دوبار گریست نووسینی خﯙی1377
66 ماکسیم گورکی نووسینی خﯙی 1357
67 مردە ها نووسینی خﯙی (ئامادەی بڵاو کردنەوه)
68 مردی کە خورشید را دوست می داشت،زندگی و نسان وانگﯙگ بە هاوکاری ئەنساری نووسینی خﯙی
69 مشتی غبار نووسینی ﯙولین وو،وەرگێڕان 1379
70 موسیقی و سکوت نووسینی رز ترە مین، وەرگێڕان
71 میراث شوم(توده) نووسینی جورج گیسینگ،وەرگێڕان 1371
72 هنر داستاننویسی نووسینی خﯙی 1341
73 یەک جوت چاوی شین، وەرگێڕان

تێبینی: بەشی ژیاننامە لە کوردیپێدیا وەگیراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت