کۆڕیادی یەک سەدەمین ساڵی کۆچی دوایی شاعیری به ناوبانگی کورد ا میسباح ـ دیوان (ی) ئه ده ب بەڕێوە چوو

0
944

 ڕۆژی کورد:   کاتژمێر 5 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوار شەممه ڕێکە وتی 95/2/2 ، لە ئاوایی باخچه ی فەیزوڵڵا بەیگی، کۆڕیادی یەک سەدەمین ساڵی کۆچی دوایی شاعیری به ناوبانگی کورد ا میسباح ـ دیوان (ی) ئه ده ب بەڕێوە چوو.

لەو کۆڕیادەدا سەرەتا سه ید یاسین قوڕەیشی بەڕێوەبەری کۆڕەکە بە خێر هێنانی بە شداربوان، پێشەکی و ڕاگەیاندنی به رنامه کانی کرد، دواتر   مستە فا ئیلخانیزاده بەرپرسی ناوەندی فێرکاری و فەرهەنگیی ( ئه دە ب)  به خێر هێنانی ئامادەبوانی کۆڕەکەی کرد و  وتارێکی لەسەرمامۆستا میسباح ـ ددیوان (ی) ئەدە ب و دۆخی فێرکاری و کلاسە کوردییەکان، پێشکەش کرد.

. دواتر لوقمان ڕەحیمی هونەرمەندی وێنەگرو خەڵکی ئاوایی باخچه   باسێکی لەسەر کەسایه تیی مامۆستا ئەده ب پێشکەشی ئامادەبووان کرد. لە بەشێکی تری کۆڕیادەکەدا، دوکتۆر مێهری پاکزاد، وتاریکی زانستی لەسەر کەسایەتیی چە ند ڕەهەندی مامۆستا میسباح ـ ددیوان (ی) ئەدەب پێشکەش کردو  چەند غەزەلێکی لە دیوانی ئەدەب خبۆ ئامادەبووان خوێندەوە.

لە درێژەی بەرنامەکەدا سەعید نەججاڕی ( مامۆستا ئاسۆ ) : وتارێکی لەسەر کەسایەتیی مامۆستا میسباح ـ دیوان  پێشکەش کرد وو خوێندنه وه ی، هەروەها   سەردار سه یفی قازی،  وتارێکی لەسەر کەسایەتیی مامۆستا میسباح ـ دیوان ( ی ) ئه دە ب .پێشكەش کرد.

 ئەمجەد  فەرەجی یەکێکی تر لە کۆڕگێڕانی ئەو کۆڕە بووو  باسێکی لەسەر کەسایهەتیی مامۆستا ئەدەب و چالاکیی له بواری مووسیقا دا پێشکەش کرد.

 ڕه سووڵ چووپانی (شوانە ) لەو کۆڕەدا شیعری خوێندەوە و لە کۆتاییدا بەشدار ىووانی ئەو رێ و ڕەسمە * چوون بۆ گۆڕستان و سەردانی گۆڵکۆی مامۆستا میسباح ـ دیوان ( ی) ئه دە بیان کرد

edeb2

edeb3

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.