کۆچی دوایی باوکی جەماڵ پوورکەریم ئەندامی دامەزرێنەری ناوەندی ڕۆژی کورد

0
782

ڕۆژی کورد :
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ڕادەگەیه‌نین ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خەرمانان بەرانبەر بە ٢٥ی ئاگۆست کاک ئەحمەد پوورکەریم باوکی کەسایەتیی سیاسیی کورد کاک جەماڵ پوورکەریم و خه‌زووری ڕۆژنامەنووس خاتوو شلێر دەروێشی دامەزرێنەرانی ناوەندەکەمان ناوەندی “ڕۆژی کورد” کۆچی دوایی کرد و دڵە گەورەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.

کاک ئەحمەد کەسایەتییەکی خۆشناو ، نیشتمانپەروەر و جێگەی باوەڕی خەڵکی ناوچەکە و بە تایبەتی شاری مەهاباد بوو.

هیچ کات زوڵم و زۆری داگیرکەرانی کوردستانی قەبووڵ نەکردووە و لەو پێوەندییە دا جارێک بە توندی لە گەڵ جاش و پاسداڕەکانی ڕژیم دەرگیر بووە و لەو دەرگیرییە دا بە توندی بریندار بووە و هەر ئەو کات هەواڵەکەی لە ڕادیۆ دەنگی کوردستانی سەر بە حیزبی دێموکرات لە لایەن کاک ئەحمەد شێربەگییەوە وەک بەرگرییەکی قارەمانانە خوێندرایەوە.

کاک ئەحمەد ساڵی ١٣٣٢ی هەتاوی لە ئاوایی قەرەگوێزی سەر بە ناوچەی گەورکایەتی لە دایکبووە و لە ئاوایی کانی سێوی سەر بە شاری مەهاباد و شاری مەهاباد ژیانی تێپەڕ کردووە.

بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک ئەحمەد پووکەریم کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری کوردستان و باوکی هاوڕێی خۆشەویست کاک جەماڵ پوورکەریم هاوخەمی و هاودەردی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و وەکوو ئەندامان و رۆژنامەنووسان و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی “ڕۆژی کورد” خۆمان بە هاوبەشی کۆسپ و پەژارەی ناوبراو و بنەماڵەی بەڕێزیان ئەزانین و هیوادارین ڕۆحی ئازیزی باوکیان شاد بێت و هیوای تەمەن درێژی بۆ کاک جەماڵ و هاوسەرەکەیان خاتوو شلێر دەروێشی دەخوازین. بڕیار وایە لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە لایەن بنەماڵەی کاک جەماڵ پوورکەریم لە شاری پاریسی پێتەختی وڵاتی فەڕانسە بەڕێوە بچێت دواتر لە وردەکاری کات و شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە هەمووان ئاگادار دەکەینەوە.
لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی ڕۆژی کورد ـ پاریس

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.