کۆچی دوایی ئەندامێکی بە ئەمەگی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس

0
935

ڕۆژی کورد :
یەکێک لە ئەندامانی دڵسۆز و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس کۆچی دوایی کرد.

سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی ئاب هاوڕێ شەرەفەدین کوردستانی یەکێک لە ئەندامان و دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس کۆچی دوایی کرد. هاوڕێی بەڕێز و تێکۆشەر شەرەف کوردستانی (Şerafettin GÜRBÜZ ) ساڵی ١٩٦٢ی زایینی لە ده‌رسیم لە دایک بووە و لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی وەکوو ئەندامێکی هەڵسووڕ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس چالاکیییەکانی خۆی لەو ڕێکخراوەدا دەست پێکرد و خزمەتی بە هۆنەر و چاندی نەتەوەکەی کرد. مخابن سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بە هۆی کۆچی ناوەختیان کۆڕی دۆستان و هاوڕێیانی خۆیان بە جێهێشت و بە یەکجارەکی ماڵئاواییان لێ کردین.
بڕیار وایە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی ئاب, ناوەندی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێزیانەوە ڕێوڕەسمێک بەڕێوە ببن.
ئێمە وەکوو دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی ڕۆژی کورد لە لایەن خۆمان و ناوەندەکەمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان ئەکەین و خۆمان بە بەشداری خەم و پەژارەیان ئەزانین و هیوادارین دوا کۆسپیان بێت.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی ڕۆژی کورد ـ پاریس


سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.