کۆچبەر بوونی کوردانی باکوور بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات

0
700

شەڕ لە کوردستانی باکوور لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و دەوڵەتی تورک، بەردەوامە، تا ئێستا بە پێی زانیاری هەندێ هەواڵدەری، زیاتر لە ٣٠٠ کەسی سڤیل گیانیان لە دەست داوە، ڕێژەی گیان لە دەست دانی گریلاکان و کوژرانی سەربازانی توورک تا ئێستاش بە تەواوی ناڕوونە.

پ ک ک، ڕۆژی هەینی ١٣ی خاکەلێوە بەرپرسیارەتی تەقینەوەی ڕۆژیپێنج شەممە ١٢ی خاکەلێوەی شاری دیاربەکری وەئەستۆ گرت و لە هەمان کاتدا موراد قارائیلان هەڕەشەی توندی لە دەوڵەتی تورکیە کرد کە هێرشی نوێی ئەمجارە، هێرشێکی جیاواز دەبیت.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندەی ڕۆژی کورد لە ناوچەی مەرگەوەر، سەر بە شاری ورمێ، ماوەی سێ ڕۆژە نزیک بە ١٠٠ ماڵی کوردی کوردستانی باکوور، لە شاری گەوەڕ کە لە سنوری ئیران و تورکیە هەڵکەوتووە، ڕۆیان کردۆتە ناوچەی مەرگەوەر.

بە پێی هەواڵی هەواڵدەرمان، ئەو ماڵانە لە شوێنی پەنابەرانی شارەدێی زێوە لە ناوچەی مەرگەوەر لە ناو ئوردوگای پەنابەرانی زێوە نیشتەجێ کراون.

ئەو شوێنە پێشتر شوێنی نیشتەجێ بوونی کوردانی باشوورکی کوردستان ىوو کە پەریوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات ىوون و لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ دەستیان کردەوە بە گەڕانەوە بە کوردستانی باشوور و لە ئێستادا چەند ماڵێکی کوردستانی باشوور نەبی کەسی ئەوتۆی لێ نەماوە و زۆربەی خانووەکانی ئەو شوێنە لە هەمبەر بڕە پارەیەک کرێی مانگانە دراوە بە خەڵکی ناوچە و وەک کرێ نشین تێیدا دەژین.

هەواڵدەرمان لەو ناوچە هەروەها ئاماژەی کرد کە بەرپرسانی کەمپەکە بە زۆربەی ئەو ماڵانەی کە ئێستا لە شوێنی پەنابەران نیشتەجێن کوتووە کە دەبێ بە زووترین کات ئەو خانووانە چۆڵ بکەن چون بڕیارە خەڵکی شاری یوکسەکاوا (واتا گەوەر) لەو شوێنانە نیشتەجێ بکرێن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.