کۆنگرەى نەتەوەکانى ئێرانی فیدراڵ هەلبژاردنەکانى ئێران بایکۆت دەکات

0
700

کۆنگرەى نەتەوەکانى ئیرانى فیدڕاڵ لە بەیاننامەیەک دا هەلبژاردنەکانى مانگى ڕەشەمەى ئێران بایکۆت کرد و داواى لە خەڵکى ئیران کرد کە بەشدارى لە هەڵبژاردنەکان نەکەن.

لە بەشێکى ئەو بەیاننامەیە دا هاتوە کە خەڵکى ئێران دەبێ ئەزمون  لە تەمەنى ٣٧ سالەى کۆمارى ئیسلامى و ٣١  شانۆى هەڵبژاردنى بێ ئامانج وەرگرتبێ تا بەشدارى لەو هەڵبژاردنانە نەکات.

لە درێژەى بەیاننامەکەدا ئاماژەى بە نادێمۆکراتیک بوونى ئەو هەڵبژاردنانە کرد و نەبونى  هیچ کام لە پێنج ئەسلى هەلبژاردنى ئازاد و دێموکراتیک هۆکارى بایکۆت کردنى ئەو هەلبژاردنە زانى.

کۆنگرەى نەتەوەکانى ئێرانى فیدراڵ وێراى ڕاگەیاندنى بەشدارى نەکردن لە وهەلبژاردنانە،  بەشدارى کردن بە خسارى کەلتورى سیاسی ئێران و هەلبژاردنى ئازاد  بێ رێزى بە تێگەیشتنى گشتی ئێرانیەکان زانى.

بانگەشە و پڕوپاگەندە نەکردن بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان، لە لایەن تەیارە فێدراڵی خوازەکانی ئێران، لە کاتێکدایە کە زۆربەی ئەندامانی کۆنگرە پێشتر بە شێوەی جیاجیا هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کردووە.

شایانى باسە کۆنگرەى نەتەوەکانى ئیرانى فیدراڵ لە ١٨ حیزب و ڕیکخراوى ئۆپزسیۆنى ئێرانى پێک هاتوە کە باوەڕیان بە ئێرانێکى دێمۆکرات و فیدراڵ بۆ دابین کردنى مافى نەتەوەکانى بن دەست هەیە.

بزووتنەوەی فیدڕاڵی دێموکراتی ئازەربایجان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوپێوەندیی دێموکراتی ئەهواز و بەرەی یەکگرتووی بەلووچستان_ئێران، لە دامەزرێنەرانی ئەو ڕێکخراوە بە ئه‌ژمار دێن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.