کۆنفرانسی پاراستنی ئاسەوارە مێژووییەکان لە مەریوان بەڕێوەچوو

0
878

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە مەریوان، ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی،  کۆنفرانسی پاراستنی ئاسەوارەکانی بەڕێوە برد.

 لەم کۆنفرانسەدا پڕۆفێسۆر ئەلێکساندر تروتس، مامۆستای دێرینەناسیی زانکۆی لۆوای وڵاتی بلژیک و دوکتۆر یەعقووب محەممەدی فەڕ مامۆستا دێرینەناسیی زانکۆی هەمەدان، سەبارەت بە ئاسەوارە مێژووییەکانی ناوچەی مەریوان و کوردستان، وتاریان پێشکەش کرد.

لەو کۆنفرانسەدا، وتاربێژان هەروەها باسیان لە  گرنگایەتیی پاراستنی ئاسەوارەکان کوردستان کرد و باسیان لە کەمتەرخەمییەکانی پەیوەندیدار بەو باسە کرد.

 لەم کۆنفرانسەدا پڕۆفیسۆر ئەلێکساندرسەبارەت بە سایتی گۆڕستانی دێرینی زەردەویانی مەریوان کە تازە دۆزراوەتەوە باسێکی پێشكەش کرد و مێژووی ئەو گۆڕستانەی گێڕاوە بۆ سەردەمی ئەشکانییەکان.

لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، گەلێک ئاسەواری مێژوویی و دێرین کە سەلمێنەری مێژوو و رەسەنایەتیی ئەو بەشە لە جیهانن، بوونیان هەیە کە لە ئێستادا بە هۆی کەمتەرخەمی و هەروەها خەم لێ نەخواردنی بەئەنقەستی کۆماری ئیسلامی، مەترسیی نەمان و لەناوچوونیان لەسەرە.

بەشێک لە ئاسەوارە مێژوویی و دێرینەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات فەوتاون و بەشێکیان بە ئانقەست و بە بیانووی جۆراوجۆر، لەناو براون و ڕووخێندراون و بەشێکیشیان تا ئێستا تۆمار نەکراون و هەروەها بەشێکی بەرچاو لەو ئاسەوارانە بەتایبەتی لەلایەن باندی کوڕی ڕەفسەنجانی و دەست و پێوەندە خۆماڵییەکانی لە کوردستان، دزراون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت