کۆنسێرتی شارام نازری هەڵوەشێندرایەوە

0
612
لە ماوەی ٢ ساڵ دا بۆ جاری دووهەم کۆنسێرتی هونەرمەند شارام نازری، ناسراو بە شوالیەی موسیقای ئێران، هەڵوەشێندرایەوە.
ڕۆژی کورد: شارام نازری لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان  لەو هونەرمەندە کە شەوی ٢٥ی بانەمەڕ لە تالاری ڕوودەکی بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند؛ سەرەڕای ئەوەیکە ئیزنی بەڕێوەبردنی کۆنسێرتی لە شاری نەیشابوور وەرگرتووە، بەڵام هەندێک ئۆرگانی باڵادەستی دیکە ڕێگەیان لە بەڕێوەبردنی ئەم کۆنسێرتە گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ڕۆژنامەی ئێران بڵاو کراوەتەوە، شارام نازری گووتوویەتی کە ماوەیەک بەر لە ئێستا سەرجەم ئەو مۆڵەتانەی کە بۆ بەڕێوەبردنی کۆنسێرت لە شاری نیشابوور بۆ ڕۆژی شەممە ١ی جۆزەردان وەریگرتبوو، هەڵوەشێندراونەتەوە.
هەڵوەشاندنەوەننەوەی کۆنسێرتی شارام نازری لە حاڵێکدایە کە نزیک حەوتوویەک لەمەو بەر کۆنسێرتی کەیهان کەلهوور لە شاری نیشابوور هەڵوەشێندرایەوە.
لە ساڵی ڕابردوودا دەیان کۆنسێرت لەوانە کۆنسێرتی کەیهان کەلهوڕ، عەلی لۆهراسبی، گرووپی ئەردەشیر کامکار، حسەین عەلیشاپوور، ڕەزا سادقی و دەیان کەسایەتیی هونەریی دیکە هەڵوەشێندراوەتەوە کە بەشێکیان ڕاستەوخۆ لە لایەن حکوومەتەوە ڕێگرییان لێ کرا و بەشێکیان لە ڕێگەی دەست و پێوەندییە بەسیجییەکانی ڕێژیمەوە شێوێندرا.

مامۆستا شەهرام نازری هەر لەم ڕێوڕەسمەدا باسی لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم کارە هونەرییەکانی لە ئێراندا کرد و ڕایگەیاند؛ ئێمە نە تەنیا هان نادرێین، بەڵکوو هەمیشە بەشێوەی سیستماتیک هەوڵ دەدرێت لەمپەرمان بۆ درووست بکرێت.

نازری وێڕای ئەوەیکە بە شانازییەوە باسی لە کوردبوونی خۆی کرد، وتی لە نێو خەڵکی کورددا ڕۆحیەیەکی حەماسی بوونی هەیە کە یارمەتیدەری کارەکانی منە.

شوالیەی مۆسیقای ئێران هەروەها وتی، تا ئێستا گەلێک پێشنیار بۆ کار و ژیان لە دەرەوەی ئێرانم پێدراوە، بەڵام من قبوڵم نەکردووە، چوونکە دەمهەوێ لەگەڵ ئەو کێشانەی کە باسم کرد بەرەوڕوو ببمەوە.
شایانی ئاماژەیە، لە چەند ساڵی رابردوودا ئەحمەد عەلەمهودا، پێش نوێژی مەشهەدیش بە هەمان شێوە پێشی بە بەڕێوەچوونی کۆنسێرت لەو شارە گرتووە و چەند کونسێرتێک بە پێی قسەکانی ناوبراو لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی هەڵوەشێندراونەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.