کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان: بەخۆماندا بچیینەوە و بیر لە یەکگرتن و خەباتی هاوبەش بکەینەوە

0
1602

دۆسیەی تایبەتی رۆژی کورد سەبارەت بە بەرەی کوردستانی

بۆچی لە پاش 37 ساڵ دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی ئێران، پارت و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵ نادەن هێز و توانای سیاسی و نیزامی خۆیان لە چوارچێوەی بەرەیەکی سیاسی یەکگرتوودا بەکار بێنن؟ لەمپەرەکانی بەردەم پێکنەهاتنی ئەو بەرە یان هاودەنگییە سیاسییە چییە؟ چۆن دەکرێ لایەنە سیاسییەکان لە دەوری یەک پلاتفۆرمی هاوبەش کۆ ببنەوە و خەباتێکی هاوبەشی سیاسی و نیزامی لەدژی کۆماری ئیسلامی بکەن؟

ماڵپەڕی رۆژی کورد لە پێناو لێک نزیککردنەوەی هێز و لایەنەکان و لێک تێگەیشتنیان لەسەر پرس و بابەتی پەیوەندیدار بە پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستان ئەم دۆسیەی کردۆتەوە و ڕای ئەندامانی رێبەریی حیزبەکان و هەروەها کەسایەتییە سیاسییەکانی رۆژهەڵات و شرۆڤەکارانی سیاسی وەرگرتووە.
نوێنەرایەتیی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان وەڵامی پرسیارەکانی رۆژی کورد دەداتەوە.

ڕۆژی كورد: گرینگیی پێكهاتنی بهرهی كوردستانی بۆ كوردستانی ڕۆژههڵات لهچی دایهو زهروورهتهكانی پێكهێنانی ئهم بهرهیهچین ؟

نوێنەرایەتیی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستانوەک ئاشکرایە مەبەست لە پێکهێنانی بەرە کۆکردنەوەی هێزی لایەنە سیاسیی و کەسایەتییە سەربەخۆکانە بۆ هاوخەباتیی لە پێناو ئامانجە هاوبەشەکان. پێکهێنانی بەرە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بە بۆچوونی ئێمە ئەگەر بە شێوەی کۆنگرەیەکی نیشتمانی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێت، گونجاوتر دەبێت بۆ ئەم قۆناخە، دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی لایەن و تاکە سیاسیی و مەدەنییەکانی ئەم بەشەی کوردستان و دڵگەرمیی و هیوایەکی نوێ بە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبەخشێت. هاوکات ئەم بەرە یان کۆنگرەیە دەتوانێ ڕەوایی هەبێت بۆ ئەوەی ڕوو بە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش نوێنەرایەتیی ئەم بەشەی کوردستان بکات.

ڕۆژی كوردهۆكار، بهربهست و لهمپهرهكان لهبهردهم پێكنههاتنی بهرهی كوردستانی لهكوردستانی ڕۆژههڵات  چین؟

نوێنەرایەتیی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان لەمپەر یان بەربەستەکان بەداخەوە زۆرن و بەرچاوتریینیان هەڵسوکەوتی نادێموکراتییکی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە خۆیان بە هێزی سەرەکیی دەزانن. ئەوان بەداخەوە نەک هەر بۆ لایەنەکانی تر،  تەنانەت زۆر حیساب بۆ یەکتریش ناکەن. ئەوەش پێشیینەیەکی مێژوویی دوورودێژی لە ناو کورد دا هەیە و تەنیا تایبەت بەم سەردەمە نیە. بێگومان ئەزموون وەرنەگرتن لەم مێژووە و دووپاتکردنەوەشی لەمپەرێکی ترە. جیا لەوەش ئەزموونی چەند ساڵی رابردووش ئەوەمان پێ دەڵێت کە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، بەتایبەت ئەوانەی درووشمی ڕۆژهەڵاتمێحوەریی دەدەن بە ئەندامەکانییشیانەوە، لەجێی خۆتەرخانکردن بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاد لە پێویست خۆیان بە لاگریی و جووابجەنگیی یەکتر بەتایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بەش و لایەنەکانی تری کوردستانەوە سەرقاڵ کردووە و بەمەش زیاتر لێک دوور کەوتوونەتەوە.

بە گشتیی لە ڕوانگەی ئێمەوە لەمپەری گەورەی پێکهێنانی بەرە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لایەنە پاوانخوازەکانی ڕۆژهەڵات، بە کۆنکرێتییش دوو لایەنی “حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” و “کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران”ن کە هەم لە ڕابردوو لە بەرامبەر یەکتردا و ئێستاش لە بەرامبەر لایەنەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم هەڵسوکەوتە پاوانخوازییەیان زۆر ڕوون و ئاشکرایە و لە کەس شاراوە نیە. دیارە ئەوە بەم مانایە نیە کە لایەنەکانی دیکە لەم بووارەوە یان لە بوواری تریشەوە بێ کەموکوڕیی بن یان لەم ڕەوشەی ڕۆژهەڵات بەرپرسیار نەبن، بەڵام بەپێی ئەزموونێک کە لە ڕابردوو و بەتایبەت لەم چەند ساڵەی دواییدا هەمانە، ئاشکرایە کە ئەوان لەم ڕووانگە پاوانخوازییەوە خۆیان بە دەسەڵاتداری رابردوو و خاوەنی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەزانن و تەنانەت لەوپەڕی قەیرانی خەباتی خۆیان و ڕۆژهەڵاتی کوردستانییشدا ئامادە نەبوونە و ئامادە نیین لەگەڵ لایەنەکانی تر کار بکەن و هەوڵی دۆزیینەوەی مێکانیزم و ڕێچارەیەکی نوێ بدەن. وەک لە هەمووان ئاشکرایە ئەوان لە چەند ساڵی ڕابردوودا پێکەوە بەڵێننامە یان بەڵگەنامەیەکی دوو قۆڵییان واژۆ کردووە و بەداخەوە خەونی گواستنەوەی ئەزموونی قەیراناوی و شکستخواردووی  پەنجا پەنجای دوو پارتە سەرەکییەکەی باشووری کوردستانیان بۆ داهاتووی ڕۆژهەڵات هەیە. بۆیەش بەدوای ئاڵتێرناتیڤێکی دیکەدا نیین و لەمپەری سەرەکیی پێکنەهاتنی بەرەش لە ئێستادا لە ڕوانگەی ئێمەوە بە پلەی یەکەم لەستۆی ئەم دوو لایەنەیە و بە پلەی دووهەمیش لایەنە سیاسییەکانی دیکەش لێی بەرپرسیارن کە نەیان توانیوە کارێکی تر بکەن.

 کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان: بەخۆماندا بچیینەوە و بیر لە یەکگرتن و خەباتی هاوبەش بکەینەوە

ڕۆژی كوردبهرهی كوردستانی بهچ مكانیزم و شێوهیهك پێك بێ كهههموو لایهنهكان خۆی تێدا ببینهوه؟

نوێنەرایەتیی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستانئاشکرایە هەتا بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات بە فکرێکی پاوانخوازانەوە لەگەڵ پرسی ڕۆژهەڵات بە گشتیی و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تر بەتایبەتیی هەڵسوکەوت بکەن و لەو ڕابردووە کارەساتبارە و بێدەسکەوتە ئەزموون وەر نەگرن، هیچ بەرەیەک پێک نایەت. خۆ تەنانەت ئەگەر پێکیش بێت، هەتا لایەنە پاوانخوازەکان بەم هزرەوە سیاسەت بکەن، سەرکەوتوو نابێت و شکستی پێ دێنن. دیارە لایەنە سیاسییەکان بە گشتیی هیچ لایەنێکمان بێ هەڵە و کەمووکووڕیی نەبووینە و نیین، هەمووشمان بەپێی توانامان لەم ڕەوشەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسین. بۆیە پێویستە هەموومان جارێکی تر بەخۆماندا بچیینەوە و و بیر لە یەکگرتن و خەباتی هاوبەش بکەینەوە. پێویستە هەموومان بە تێڕوانینێکی تازەوە بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ ڕۆژهەڵات پلان دانێن و هاوکاریی یەکتر بکەین. هەر کات توانییمان خۆمان لەم سیاسەتە کلاسییکەی رابردوو دەرباز بکەین و بە پەسندکردنی یەکتر و بە دیدێکی دێموکراتییکەوە لەپێناو ڕزگاریی ڕۆژهەڵات حیساب بۆ هەموو لایەنەکان بکەین، ئەوکات دەکرێت هیوایەک هەبێت کە بەرە سەر بگرێت و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لەم قەیرانە ڕزگاری بێت.

ڕۆژی كوردپێشنیارتان بۆ خێرایی بهخشین بهدروست بوونی بهرهیهكی یهكگرتوو چیهو چ ڕێكارگهلێك دهتوانن ببنهڕێخۆشكهر بۆ پێك هێنانی بهره؟

نوێنەرایەتیی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان:  بەشێک لە وڵامی ئەم پرسیارەمان لە پرسیاری پێشوودا داوەتەوە. بەڵام بە کورتی لە ڕووانگەی ئێمەوە بۆ پێکهێنانی بەرە سەرەتا پێویستە هەوڵ بدرێت زەمیینەی دیاڵۆگ لە نێوان لایەنەکانی ڕۆژهەڵات خۆش بکرێت. دەستپێشخەریی کەسانی سەربەخۆ و خاوەن ئەزموونی ڕۆژهەڵات لەم ناوەدا دەتوانێ کاریگەریی باشی هەبێ. پێویستە لەم دیالۆگەدا ڕێکخراوە شارستانییەکان و کەسانی ئاکادێمییک و سەربەخۆ و خاوەن ئەزموونیش بەشدار بن. ئەگەر لە ئەنجامی ئەم هەوڵانەدا متمانەیەک لە نێوان لایەنە سیاسییەکان درووست بێت و ئیرادەیەک بێتە گەڕ، دەکرێت کۆمیتەیەکی هاوبەش بۆ بەرە یان  کۆنگرەیەکی نیشتمانیی بۆ رۆژهەلاتی کوردستان بە بەشداریی هەموو لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوە شارستانییەکان و کەسانی سەربەخۆ پێک بێت. بەڵام وەک باسمان کرد هەندێک لایەن تا ئێستا سەلماندوویانە کە بەداخەوە ئامادە نیین هیچ هەنگاوێک لەم بووارەوە هەڵ گرن. تەنانەت ئامادەی هیچ جۆرە کارێکی هاوبەش لە گەڵ یەکترییش نیین. بۆیە لە وەها دۆخێکدا و بەم هەڵوێستەی ئەم لایەنانەوە زۆر ئەستەمە هیچ جۆرە بەرەیەک لە ڕۆژهەڵات پێک بهێندرێت . دیارە لە ئاستێکی نزمترییشدا تا ئێستا هاوکارییمان نەبووە. بۆ وێنە نەبوونی هاوهەڵوێسیی لە بابەت ڕێوڕەسم و بۆنە هاوبەشەکانی وەک یادی کۆماری کوردستان و نەورۆز، یان بۆ خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان و تەنانەت نووسیینی بەیاننامەیەکی هاوبەش لە دژی لەسێدارەدرانی زیندانییانی سیاسیی و کوشتنی کۆڵبەر و کاروانچییەکان، چەوساندنەوە و کوشتنی ژنان و هتد. بەڵام هیواخوازین بە هەوڵ و هیممەتی هەموو دڵسۆزانی ناوخۆیی و دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە لەخۆبردوویی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات، بتوانیین بەسەر ئەم قەیرانەدا زاڵ بیین و یەکگرتووییەک و هیوایەکی نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێنیینە دی.

bere-nuneri-yeksani-kurdistan

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت