کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لەمەڕ شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی ئەو حیزبە ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە

0
1108

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ هەینی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی لە شاری سنەی، شەڕ و پێکدادان لە ناو تیمێک پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ  و جاش و پاسدارەکانی کۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، شەڕێکی قارەمانانەیان لە هەمبەر هێزەکانی ڕژیم کردووە و بەوپەڕی تواناوە بەرنگاری هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بوونەوە.

ژومارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی ڕژیم لەو شەرەدا کوژراون و بریندار بوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتووە، لانیکەم 6 کەس لە هێزەکانی ڕژیم لەو شەڕەدا کوژراون و 5 کەسیش بریندار بوون. زانیاریی وردتر لەمبارەوە، لە هەواڵەکانی دواتری ڕۆژی کورددا بخوێننەوە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، لە ڕاگەیێندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی ناوەندیی ئەو حیزبەدا بڵاوبۆتەوە، ڕایگەیاندووە، سێ کەس لە پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە، لەو شەڕە نابەرابەرەدا شەهید بوون.

لە بەشێک لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: “بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە پێتان رادەگەیێنین کە بەرەبەیانی ئەمرۆ رێکەوتی ٢ی پووشپەری ١٣٩٦ی هەتاوی، دەستەیەک  پێشمەرگە و هاورێیانی رێکخستنی نەهێنی کۆمەڵه لە ناو شاری سنه کەوتنه کەمینی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و سێ کەس لە هاورێیانمان بە ناوەکانی سەباح حوسەین پەناهی، حامید سەیف پەناهی و بێهزاد نووری دوای شەڕێکی نابەرابەر و قارەمانانە گیانی ئازیزیان لەپێناو ئامانجه بەرزەکانی گەلی  کورد و کۆمەڵه بەخت کرد.”

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، لەو ڕاگەیێندراوەدا باس لە بەردەوامیی حیزبەکەیان لە بەربەرەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەکات و دەڵێ: “هاورێیانی ئێمه بۆ جارێکی دیکەش نیشانیاندا کە سنە شاری هەمیشه کۆمەڵەیه و دەسەڵاتی نەگریسی کۆماری ئیسلامی هەرگیز ناتوانێت ورەی مقاومەتی رۆلەکانی ئەو شاره قارەمانه لەناو بەرێت.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت