کۆمەڵەچیرۆکی “نێچیری وەرزەکان” چاپ و بڵاو کرایەوە

0
1287

ڕۆژی کورد: کتێبی “نێچیری وەرزەکان”، یەکەمین بەرهەمی “بێهزاد قادری”، نووسەری لاوی خەڵکی مەریوانە کە لە لایەن چاپەمەنیی “ئەوین”ـەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

نێچیری وەرزەکان، پێکهاتووە لە هەشت چیرۆکی کوردی و هەر کام هەڵگری سەردێڕێک و پەیامێکە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا نووسراوە و پێشتریش هەندێکیان لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاو کراونەتەوە.

بێهزاد قادری، نووسەری لاوی ئەم کتێبه، خوێندکاری کارناسیی دەروونناسییە و چالاکی ڕۆژنامەوانیشە و لەگەڵ چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار هاوکاری دەکات و تا ئێستا زیاتر لە سەد بابەتی (یادداشت، گوتار، وەرگێڕان، پەخشان و چیرۆک)، لە بوارەکانی (دەروونناسی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی فەرهەنگی و مەدەنی)، چاپ کردووە.

بێهزاد قادری، وەکوو گەنجێکی کەم‌تەمەن، تا ئێستا لەگەڵ ڕۆژنامەکانی (دەنگی کوردستان، کوردەواری، ئامانج، لووتکە، دیار کهن، چیا، ئاوات، سیروان و کوردستانی نوێ) هاوکاریی کردووە و زۆرینەی زۆری بەرهەمەکانیشی بە زمانی کوردی بووە.

بێهزاد، بەبۆنەی دۆخی ئێستای کرماشان کە تووشی بوومەلەرزە بوونە و لێیان‌‌قەوماوە، هاوسۆزیی خۆی دەربڕی و ئەم بەرهەمەی پێشکەش خەڵکی کرماشان و ناوچەکە دەکات و هاوخەمیانە و بەپێی ئەرکی نەتەوایەتیی خۆی، داهاتی فرۆشتنی کتێبەکەی پێشکەش قوربانییان دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.