کۆمپانیای ترۆمبیل سازی ئێران خۆدرۆ و دایملێر ڕێککەوتننامەیەکیان واژۆ کرد/ هەواڵ و لێدوان

0
1311

کۆمپانیای ترۆمبیل سازی ئێران خۆدرۆ و کۆمپانیای دایملێری ئاڵمانی کە خاوەنی چەند کۆمپانیا و مارکی جیهانی ترۆمبیل سازی وەک مێرسدس بێزن و مێردسدێس -ئا ئێم گێ و سمارتە، ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشیان داوەتە دەر کە تێیدا باس لە واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەیەک لە نێوان ئەو دوو کۆمپانیایە دەکات بۆ پەرە پێدانی هاوکاری نێوانیان لە چوارچیوەی بەرهەم هێنانی ترۆمبیل.

ماڵپەڕی زانیارییەکانی گرووپی بەرهەم هێنانی ئێران خۆدرۆ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانبار نووسیوێتی: “دایلمێر گەورەترین بەرهەم هێنەری ترۆمبیل لە جیهاندا و ئێران خۆدرۆ گەورەترین بەرهەم هێنەری ترۆمبیل لە خۆرهەڵاتی ناڤین، ڕێککەوتننامەیەکیان واژۆ کردووە کە بە پێی ئەو ڕێککەوتننامەیە «وەبەرهێنانی اوبەش بۆ بەرهەم هێنانی ناوچەیی ترۆمبیلی مێرسدێس بێنز و پارچەکانی ترۆمبیل»، «بنیاد نانی هاوبەشی فرۆشتنی ترۆمبیلی مرسدێس بێنز و کەل و پەلەکانی لە ئێران» و هەروەها کڕینی بەشێک لە پشکەکانی کۆمپانیای “میحوەر خۆدرۆ” لە تەنیشت “ئایدم” ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.

کۆمپانیای دایلمێر لەو بارەوە گوتی: بەشی کامیۆنی ئەو کۆمپانیایە لەگەڵ کۆمپانیای ئێران خۆدرۆ ڕێککەوتننامەیەکی واژۆ کردووە کە بەشێکە لە بەرنامەی ئەو کۆمپانیایە بۆ چوونە ناو ئێران.

ماڵپەڕی فەرمی دایملێر دەلێ لە ساڵی ٢٠١٥دا تا بڕی ٥٠٠ هەزار کامیۆنی فرۆشتووە و دەیهەوێت تا ساڵی ٢٠٢٠ ئەو بڕە فرۆشە بگەیێنێتە ٧٠٠ ترۆمبیل.

شایانی باسە کە ئەو جووڵە و جووڵە و رێککەوتنی هاوشێوە لەگەڵ ئێران و لە لایەن کۆمپانیا بیانییەکانەوە لە دوای هەڵوەشانەوەی ئابلۆقەکان لەسەر ئێران، هاتوونە کایەوە.

تاهیر حەسەنی چالاکی سیاسی لەو بارەوە، هەوڵەکانی ڕۆژئاوا و بەتابەت ئاڵمان بۆ نزیک بوونەوە لە ئێران دەگەڕێنێتەوە بۆ ململانێی نێوان ئەو وڵاتانە لەگەڵ چین بۆ تەنینەوەی بازاڕەکانی ئێران و دەڵێ: بەدوای ئەوەی کە چین لەسالی ٢٠١٠دا توانی لەبواری ناردنی کەلەو پەل بۆ دەرەوە وەپێش وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بەتایبەتی ئامریکا و ئاڵمان بکەوێت، وڵاتانی ڕۆژ ئاوا بەتەواوی هەستیان بە مەترسێکی گەورە کرد و ڕۆژ بەرۆژ. کۆمپانیا گەوەرەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەلایان چین دەکەونە مەترسییەوە بەرەبەرە بەرەو داڕمانی ئابووری دەچن. چینیەکان درووشمێکیان هەیە “تەکنەلۆژیا باشترە لە هێز”،  بەڵام وڵاتانی رۆژئاوا کەڵکیان لە هەردوو وەرگرتووە، بەڵام چینبە هۆی هەبوونی وزەی کاری هەرزان و زۆر، دەستی کردووە بە تکنۆلۆژی و خۆی لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەڵناقوتێنێ، لەولاشەوە ئێران حەشیمەتی زۆرە و بازارێکی زەبەلاحە بۆ چین و شتومەکەکانی بەجۆرێک کە تەنیا لە یازدە مانگی ڕابردوودا هەناردە کردنی کەل و پەلی چین بۆ ئێران ٣٣٠٠ میلیارد دۆلار بووە کە وڵاتانی رۆژئاوا ناتوانن هەر ئاوا بەسانایی لێی بگوزرین، و لە کیس چوونی بازاڕەکە ببینن .هەر بۆیەش وڵاتانی رۆژ ئاوا بێ لەبەر چاو گرتنی مافی مروڤ ئامادە بوون بەهەموو شێوەیک لەگەل کۆماری ئیسلامی پێک بێن  وڵاتانی ڕۆژئاوا بەتایبەتی ئامریکا و بریتانیا و فەڕانسە و ئاڵمان کە ڕۆژ بە ڕۆژ لەلایەن کۆمپانیەکانی چین دەکەونە ژێر مەترسیەوە دەستیان بەهەندێک جووڵە کردووە

حەسەنی لە درێژەدا باس لە مژاری وەرگرتنی بە لێشاوی پەنابەر و هۆکارەکانی لە لایەن ئوروپا و بەتایبەتی ئاڵمان ـەوە دەکات و دەڵێ:  ئێستا ئەگەر ئاگادار بن بە تایبەتی وڵاتی ئاڵمان کەپێشتر پلەی یەکەمی هەناردەکردنی کەل و پەلی پیشەیی جیهان بوو، بەڵام ئێستا پلەیک دابەزیوە هەر بۆیەش بۆ ئەوەی بتوانیت هێزێکی تازە و لاو بێنیتە ناو بازاڕ، خاتوو ئەنگلا مێریکل سنوورەکانی کردەوە بۆ ئەوەی کە ئاڵمان وەک وڵاتیکی بەشەردۆست بناسرێت بەڵام لێرەدا توانیان بەتیریک دوو نیشان لێ دەن یەک خانم مێرکیل بەتەمایە خۆی هەڵبژێریت بۆ سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان و دووهەمیش بۆ ئەو بۆشایی کە ئیستا لەناو سەنعەتی ئاڵمان کە هاتۆتە ئاراوە پێوستێکی زۆری بە وزەی کاری گەنج هەیە کە بتوانێت لەگەل وڵاتی چین ململانێ بکات.

ئەو چالاکە سیاسییە لە کۆتاییدا دەچتەوە سەر ڕێکەوتنی ترۆمبیل سازی نێوان ئێران و ئاڵمان و دەڵێ: پارەکە چین ڕایگەیاند کە توانیوێتی ترۆمبیلێک بەرهەم بێنێت کە تەواو چینیە و بە نرخێکی زۆر کەم دەیداتە بازاڕ، هەر بۆیەش گەورەترین وڵاتانی ترۆمبیل سازی وەک ئاڵمان، ئەمریکا و ژاپۆن و فەڕانسە کەوتنە دڵەڕاوکێ و لابەردنی ئابلۆقەکانی سەر ئێران و هێندێک ڕێککەوتن لە نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوادا بۆ کورت کردنی دەستی بازرگانانی چینی لە بازاڕەکانی ئێران دەستی پێکرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.