کۆماری ئیسلامی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە فەرمانی نوێی ترامپ، باڵوێزی سویسی بانگ کرد

0
671

ڕۆژی کورد: وەزارەت دەرەوەی ئێران، باڵوێزی وڵاتی سویس کە وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران ئەژمار دەکرێ بانگ کرد تا نارەزایەتیی خۆی لە هەمبەر فەرمانی دۆنالد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ قەدەغەکردنی چوونی شارۆمەندانی حەوت وڵاتی مسوڵمان و لە ناویاندا ئێران، پێ ڕابگەیێنێ.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییئیرنا، لە نووسراوەیەکدا کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوو لە واشنگتۆن داویەتی بە باڵوێزی وڵاتی سوئیس نووسراوە کە فەرمانی ترامپ لەسەر بنەمای بابەتی درۆ و جیاوازی نانەوەیە و بەپێچەوانەی کونوانسیۆنی ناودەوڵەتیی مافی مرۆڤە.

ئەمڕۆ ژومارێکی زۆر لەو ئێرانیانەی کە دەیانویست لە ئەمریکا سەفەر بکەن، پێشیان پێگیرا و هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لاپەڕەیەکیان دراوەتێ کە لە ئەگەری واژۆکردنی، ڤیزای شنگێنی ئەو کەسانە هەڵدەوەشێتەوە.

دانڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، فەرمانێکی کردەیی دەرکردووە کە بەو پێیە، بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ، شارۆمەندانی ئێرانی، عێراقی، سووریەیی، سودانی و سومالی و یەمەن بۆیان نیە بچنە ئەمریکا.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژکردەوە بەو فەرمانە ڕایگەیاندووە کە هەڵوێستی هاوشێوەیان دەبێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت