کۆماری ئیسلامی بۆ دەنگدان هەڕەشە لە سەربازەکان دەکات

0
718

سەرجەم هەڵبژاردەنەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستا بۆ ڕژیم دڵەڕاوکەیان تێدا بووە و بۆیەش بە بەردەوامی تێکۆشاوە بۆ زیاتر کردنی دەنگەکان و بەشداری شێوازی جیاوازی لە هەڕەشە تا بەڵێنی بەکار هێناوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بە ڕۆژی کورد گەیشتوون، کۆماری ئیسلامی لە پادگانە نیزامییەکانی شاری مهاباد، دەستی کردووە بە زەخت و گوشار لەسەر سەربازەکان تا بەو جۆرە لە هەڵبژاردندا بەشداری بکەن.

سەرچاوەیەک کە ناکرێ ناوی ئاشکرا بکرێ لە پادگانی مهابادەوە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە لە پادگانی ئیمام ڕەزا لە شاری مهاباد، بەرپرسانی پادگان خەریکن بە زۆرەملی ناسنامە لە سەربازەکان دەستێنن و هەڕەشەشیان کردووە کە هەر سەربازێک ناسنامەی خۆی ڕادەستنەکات، ئەوا بێ ڕاوەستان خزمەتی زیادی بۆ لێدەدرێت.

لەلایەکی تریشەوە هاونیشتمانییەک لە شاری مهاباد بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە لە کاتی سەردانم بۆ هەندێ کار و باری بانکی بۆ یەکێک لە بانکەکانی شاری مهاباد، لە لایەن بەرپرس و کارمەندەکانەوە پێی کوتراوە کە ئەگەر دوای هەڵبژاردن، ناسنامەکەی مۆری بەشداری لە هەڵبژاردنی پێوە بێ ئەوا وامێکی باشت دەدەینێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.