کۆبوونەوەی شۆڕای ئاسایش لەسەر ناڕەزایەتیەکانی ئێستای ئێران بەڕێوە چوو

0
488

شۆڕای ئاسایشی ناودەوڵەتی، لەسەر داوای ئەمریکا، لەمەڕ ناڕەزایەتییەکانی ئێستای ئێران کۆبوونەوە

ڕۆژی کورد: ئەو کۆبوونەوە کاتژمێر ١١:٣٠ شەوی هەینی ١٥ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی/٥ی ژانویەی ٢٠١٨ بە کاتی ئێران بەڕێوە چوو.

ڕووسیە بە گشتی لەگەڵ ئەو کۆبوونەوەیە ناڕەزایەتی دەربڕیوە و بە دەست تێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێرانی دەزانێ.

ئەو کۆبوونەوەیە لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێ کە تا ئێستا لانیکەم ٢٣ کەس لە ناڕازیەکان لە شارە جیاجیاکانی ئێران کوژراون و زیاتر لە ٤٥٠ کەسیش دەستبەسەر کراون.

نیکی هیلی لە دانیشتنی ئەمشەودا گوتی: “جیهان بینەری ڕووداوکی دهەژێن لە سووریە بوو. کارەساتگەلێک کە لەلایەن دەوڵەتی مرۆڤکوژەوە کە مافی دەنگ هەڵبڕینی لە خەڵکەکەی زەوت کردبوو، هاتە ئاراوە. ئێمە ناهێڵین ئەو ڕووداوە لە ئێران ڕوو بداتەوە”.

نوێنەری سوید لەو دانیشتنەدا گوتی: “ئێمە سەرکوتی خەڵک لە ئێران مەحکووم دەکەین، داواشمان لە سەرۆک کۆمار ڕووحانی کردووە کە ڕێز لە مافی دەنگ هەڵبڕین و ڕێپێوانی هێمنانەی خەڵک بگرێ. ڕێکەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران، گارانتیکەری ئاشتی و سەقانگیری لە جیهانە.”

نوێنەری پۆلەند (لەهێستان) گوتی: “ئێمە لە نزیکەوە، بەدواداچوونمان بۆ ئەو ڕووداوانەی ئێران کردووە. ئێران دەبێ ڕێز لە مافی مەدەنی و مافە بنەڕەتیەکان بگرێ. لەهێستان، داوا لە هەر دوو لایەنی دەوڵەت و خەڵکی ناڕازی دەکات، پێکەوە دانیشن و دانوستان بکەن. ئێران وڵاتێکی گرنگە لە ئاسایش و سەقامگیریی ناودەوڵەتی ـدا.”

نوێنەری بریتانیا گوتی: “دڵەڕواکێی بریتانیا لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران، زیاتر و سەرتر لە سەرکوتی ئەو ناڕەزایەتیانەی ئەو دواییانەی ئێرانە.”

وێنەری کویەتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەو کۆبوونەوە بەپەلەیدا گوتی: “ئێمە دەبێ شۆڕای ئاسایش بۆ پێشگرتن لە هاتنە ئارای قەیران بەکار بێنین و دەور ببینێ. پەیوەندیی نێوان وڵاتەکان لە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دیاری کراوە و دەبێ ڕێزیش لە دەسەڵاتی وڵاتان و خۆتێهەڵقووتاندن لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی تر بگرین. زۆرێک لە وڵاتان لەو ساڵانەی دواییدا، ڕێپێوانی هێمنانەیان تێدا بەڕێوە چووە کە دواتر کێشاویەتە توندوتیژی و دەست تێوەردانی دەرەکی. ئێران وڵاتی دراوسێی ئێنەیە و کوەیت و ئێراان، پەیوەندیی مێژووییان پێکەوە هەیە”.”

وێنەری هولەندیش لەمبارەوە گوتی: “لە ئێران، شایەتی توندوتیژیەکی جێگای نیگەرانی بووین، پێدەچێ دۆخەکە هێورتر بووبێتەوە. مافی ئازادیی ڕادەربڕین و ڕێپێوانی هێمنانە، مافی سەرەتایی خەڵکە. ئێمە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە پەیوەندی دابووین و داوامان لێکردوون تا ڕێز لە مافی مرۆڤ بگرن.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.