کچە کوردێکی باکووری کوردستان وەکوو وەزیری دادی وڵاتی بێلژیک دیاری کرا

0
975

ڕۆژی کورد :
خاتوو “زوحەیل دەمیر” لە دایکبووی وڵاتی بێلژیک و بە ڕەچەڵەک خەڵکی باکووری کوردستان وەکوو وەزیری دادی وڵاتی بێلژیک دیاری کرا و بە فەرمیی دەس بە کار بوو.

بە پێێ هەواڵەکان “زوحەیل دەمیر” وەک وەزیری دادی وڵاتی بێلژیک دیاری کراوە.
ناوبراو لە دایکبووی ١٩٨٠ی زایینی لە شاری گێنکی بێلژیکایە لە دایک و باوکێکی خەڵکی باکووری کوردستانن. ناوبرا یاساناسە و دەرچوووی زانکۆی کاتۆلیکێ لووڤێنە و هەروەها ماستێری هەیە لە زانستی کۆمەلناسیدا لە زانکۆی ڤێرژیی بروکسێل.
لە ساڵی 2013 بۆ 2015 پارێزەری پارێزگای ئانترێپ بوو. لە ساڵی 2017 بووبە راوێژکاری سەرۆک وەزیران لە بواری کەمکردنەوەی هەژاری، پەرەسەندنی دەرفەتی یەکسان و کاروباری کەم ئەندامان و داڕشتنی سیاسەتی شارنشینی و زانستی. ناوبراو هەروەها لە ئەیالەتی فلێم سەرۆکی بەشی ستراتێژی خۆگونجان بوو.
دەمیر لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە تاوانی پشتیوانی لە تیرۆریزم و حیزبی کریکارانی کوردستان چەندین جار هەڕەشەی مەرگی لێکراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.