کچە شاخەوانێکی کورد لووتکەی ” مەستاق ئاقا”ی چینی بڕی

0
873

کچە شاخەوانێکی خەڵکی شاری مەهاباد توانیویەتی چیایەک لەوڵاتی چین بە ناوی ” مەستاق ئاقا” بخاتە ژیر پێ.
“بەیان فەزلی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خوێندکاریی کۆلیژی وەزرشی توانیویەتی بە سەر چیای “مەستاق ئاقا”دا سەر بکەوێ.

دەوترێت کە ئەو خانمە شاخەوانە ئەو کارەی لەسەر ئەرک و تێچووی ماڵی خۆی ئەنجام داوە.

بەیان فەزلی ماوەی ١١ ساڵە بە کاری شاخەوانییەوە سەرقاڵە و لەو ماوەیەدا چەندین میداڵی زێڕ و زیوی بەدەست هێناوە.

ئەو کچە کوردە هەتا ئێستا چەندین شاخی وەکوو بەرزایی ٥ هەزار میتری دەماوەند، عەلەم کێو، سەبەلان، ئاراراتی تورکیە و کاچاری تورکیەی بڕیوە.

چەند ڕۆژلەمەوبەریش هێرۆ ئەرجوومەند شاخه‌وانێكی كچی دیکەی‌خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد لووتكه‌ی ٧ هه‌زار و ١١٠ مه‌تری چیای کۆرژێنفسکایای تاجیکستانی خستبوویە ژێر پێ.

هێرۆ هەتا ئێستا توانیویەتی بەسەر چەندین لووتکە و چیای بەرزی وەکوو ئاگری(٥١٣٤ میتر) و چیای هەڵگورد( ٣٦١١ میتر) و چیای لنین(٧١٣٤ میتر) سەر بکەوێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.