کچی پاشای ژاپۆن، بەهۆی شووکردن بە پیاوێکی ئاسایی لە هەموو شت بێبەری کرا

0
838

ڕۆژی کورد: شووکردنی کچان بە پێچەوانەی زۆربەی ڕووداوەکانی جیهان، هیچ یاسایەکی نیە. بابەتێکە کە زیاتر لەوەی لە ڕووی ئەقڵەوە بێ لە ڕووی هەستە، ڕق هەستان، خۆ پێ زۆری، داخ لە دڵ گرتن و دەیان بابەتی تر لە سەرەکیترین، هۆکارەکانی ژیان پێکوەهێنان و زەماوەندی ژنانن. یەکێک لە هۆکارەکانی چوونە سەری ڕێژەی تەڵاق لە جیهان و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەر بۆ ئەو بابەتە دەگەڕێتەوە، بەڵام لە هەندێ کۆمەڵگا و بنەماڵە و خێڵدا، هەندێک بابەتی تر دەبیندرێ کە زەماوەندی شازادەی ژاپۆن یەکێک لەو ڕووداوە دەگمەنانەیە.

ماکۆ، کچی شای ژاپۆن و نەوەی ئمپراتووی ئاکیهیتۆ، ئیمپراتووی ژاپۆنم ڕۆژی شەممە ١٠ی خەرمانانی ١٣٠٦ی هەتاوی، شووی بە هاوکاری پێشووی خۆی کە ئەندامێکی چینی ئاسایی ژاپۆن ـە کرد، هەر ئەوەش بوو بە هۆکاری ئەوەی کە لە بنەماڵەی پاشایەتی دەربکرێت.

ڕۆیتێرز لەمبارەوە نووسیویەتی، تەلەفزیۆنی گشتیی NHK ىـی ژاپۆن، ڕایگەیاندووە کە شازادە ماکۆ، لەگەڵ شارۆمەندێکی ئاسایی زەماوەند دەکا. مامکۆ یەکێک لە چوار نەوەکانی ئیمپراتووی ئاکیهیتۆ، ئیمپراتووری ژاپۆن ـە.

ئیمپراتووری ئاکیهیتۆ، جیا لە ماکۆ، سێ نەوەی تری بە ناوەکانی، کاکۆم کە خوشکی چکۆلەتری ماکۆ ـیە و هەروەها شازادە هیساهیتۆم برا گەنجەکەی ماکۆ و شازادە ئایکۆ ـی هەیە کە کچی ناروهیتۆیە.

بە هۆی ئەوەی کە تەمەنی مرۆڤەکان لە ژاپۆن زۆر چۆتە سەر و زەماوەندیش کەم بووەتەوە، ئێستا مەترسیی ئەوە هەیە کە بنەماڵەی ئەم ئیمپراتوورییە بەرەو کۆتایی بڕوات و بنەبڕ بێ.

شازاە هیساهیتۆ، تەمەنی تەنیا ١٠ ساڵانە و پێدەچێ یەکێک لە جێگرەکانی ئیمپراتووی ئاکیهیتۆ بێت.

دوو منداڵی تەمەن مامناوەندی ئیمپراتوور ئاکیهیتۆش ژنەکانیان تەمەنیان نزیک بە ٥٠ ساڵە. ماساهیتۆش کە برای ئیمپراتوورە تەمەنی ٨٠ ساڵانە.

پێشنیارتان پێدەکەین هیچ کات لە خۆتان مەپرسن بۆ فڵان کچە ئاقڵ یان جوانە شووی بە فلان پیاوە کرد، وڵامی ئەو پرسیارە قەت نادۆزنەوە چون هیچ پێوەرێک بۆ شووکردنی ژنان بوونی نیە.

 

 

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت