کوژرانی کەسێک لە ئاڵمان بە هۆی هێرشی ئیسلامییەکەوە

0
702

ڕۆژی کورد: بە هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد لە شاری مونیخ ـی ئاڵمان، بەربەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی بانەمەڕ، کەسێکی چەک بەدەست لە ناو شاری مونیخ و لە وێستگەیەکی میترۆ بەناوی گرافینگ، هیرشی کردە سەر خەڵک و بە هۆی تەقەی ئەو کەسە، کەسێک کوژرا و چەندین کەسیش بریندار بوون.

شایانی باسە کە شایەتحاڵێک بە ڕۆژی کوردی راگەیاند کە کەسی تەقەکەر لە کاتی تەقە و هێرش کردندا بەردەوام “ئەڵاهوئەکبەر”ی دەگوتەوە و هێرشی دێنا و بێ ترس و دڵەڕاوکێ تەقەی دەکرد.

پۆلیسی شاری مونیخ ڕایگەیاندووە کە ٣ کەس بریندار بوون  کە یەکیان ٤٣ ساڵ و یەکیان ٥٥ و یەکیان ٥٨ ساڵ تەمەنیان هەیە و لە دۆخێکی یەکجار نالەبار دان و برینەکانیان قووڵە.

وتەبێژی دادستانیی مونیخ لەمبارەوە ڕایگەنادووە: کەسی تەقەکەر، ٢٧ ساڵ تەمەنی هەیە و پێدەچێ هاندەرێکی سیاسی لە پشت ئەو کارەیەوە بوونی هەبێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.