کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچەی ورمێ

0
1063

بەرەبەیانیی رۆژی هەینی ٥ی پووشپەڕ کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچەی سنووریی سێرۆ لە ورمێ کەوتە بەر دەستڕێژی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم و گیانی لەدەست‌دا.

بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی ماف نیوز، خوسرەو ئەمین‌زادە، خەڵکی ئاوایی “زیندەشت” لە ناوچەی ئەنزەل لە نێوان ورمێ و سەلماس لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی کەوتە بەر دەستڕێژ و گیانی لەدەست‌دا.
ئەوە لە حاڵێک‌دایە کە حەوتووی رابردووش لە ناوچەی سنووریی نەوسوود ژمارەیەک کاسبکار کەوتنە کەمینی هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیم و لە ئاکام‌دا کۆڵبەڕێک بەناوی “مەحموود ئاقایی” کوڕی عەلی، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی جوانڕۆ بە گوللەی ئەم هێزانە پێکرا و گیانی لەدەست‌ دا.
پێویستە بگوترێ دانیشتوانی کورد لەسەر سنوورەکانی کوردستان چەندین ساڵە بەهۆی بێکاری و بێ دەرەتانی و گرنگی نەدانی رێژیم بە بارودۆخی ئابووریی کوردستان روو لە کاری پڕ مەترسیی کۆڵبەری دەکەن و لە پێناو دابینکردنی بژیوی ماڵ و منداڵەکانیان گیان دەخەنە مەترسییەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.