کوژرانی شەش پاسدار و برینداربوونی ٥ی تر لە شەڕ لەگەڵ پێشمەرگە

0
739

لە دەڤەری پیرانشار، لە شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ڕژیمی ئێران، ٦ پاسدار کوژران و ٥یش بریندار بوون.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد لە پیرانشار، لە تێکهەڵچوونی نشفتئ؛ق 15:00چوارشەممە ٣ی ژانویە/١٣ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە نێوان پێشمەرگە و پاسداران، ٦ پاسدار کوژراون و لانیکەم ٥ پاسداریش بریندار بوون.

دەگوترێ ئەو شەڕە لە نێوان هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پاسدارەکانی ڕژیمی ئێران لە ئاوایی کۆنە لاجانی سەر بە شاری پیرانشار ڕووی داوە.

بەپێی زانیاریەکان، پێشمەرگەیەکیش شەهید بووە بەڵام ئەو هەواڵە تا ئیستا پشتڕاست نەکراوەتەوە،

ناوی کوژراو و بریندارەکان دوابەدوای پشتڕاست کرانەوە، بڵاو دەکرێتەوە.

ناوی یەکێک لە کوژراوەکان مەلا برایم چەمێ، جاشی سپای تیرۆریستیی پاسدارن، ڕاگەیێندراوە.

ئەو هەواڵە نوێ دەکرێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.