کوژرانى فرۆکەوانێکى هێزەکانى هەواى ئێران لە هەمەدان

0
755

لە بەروارى ٢٤ ى مەى فرۆکەى میک ٢٩ سەر بە هێزەکانى هەواى لە بنکەى هەمەدان بە هۆى دەرچون لە باندى نیشتنەوە فڕۆکەوانى ئەو فڕۆکەیە گیانى لە دەست دا.

بە گوێرەى ئاژانسی هەواڵدەرى ایرنا سەرگورد روزبە نازریان فڕۆکەوانى فڕۆکەى میک ٢٩ لە بنکەى هەمەدان گیانى لە دەست داوە بە گوێرەى ڕادیو فەردا کار نەکردنى سیستمى تورمزى فڕۆکە لە کاتى نیشتنەوە بۆتە هۆى تێکشکانى ئەو فڕۆکەیە.

شایانى باسە بنکەى هەمەدانى هێزەکانى هەواى یەکێک لە بنکە ئستراتیژەکانى هێزەکانى هەواى ئێرانە کە رۆلیکى تایبەتى لە ڕۆژئاواى ئێران دا هەیەو و ئەو فرۆکەى کە تۆشی نێکشکان هاتوە لە جۆرى میک ٢٩ لە دروست کردنى روسییە لة سالى ١٣٦٨هەتاوى  رەفسنجانى سەرۆک کۆمارى ئەو کات بە ڕێککەوتنێک لە گەل گورباچوف سەرۆکى روسیا ئەو فڕۆکانەى هێنایە نیو هیزى هەواى ئێران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.