کوشتن و بریندارکردنی ٨ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزەکانی تورکیەوە

0
1087

ڕۆژی کورد: چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک ڕایاگنگەیاند، ڕۆژی یەكشەممە ٥ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، سێ برای کورد بەناوەكانی “مەزهەر، ڕەفعەت و عوسمان  فارس” لە گوندی قیروانی درباسیێ ـی کوردستانی ڕۆژئاوا و لەسەر سنووری نێوان کوردستانی ڕۆژئاوا و کوردستانی باكوور، لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانی توركیەوە دەستڕێژیان لێكراوە و بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

دەگوترێ، هێزەکانی تورکیە، دوو لاوی تری کوردیان ئەشکەنجە داوە کە بە نیاز بوون بچنە کوردستانی باکوور و ئاودیوی سنوورەکان بن.

لەلایەکی دیکەشەوە، ڕاگەیێنەکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان، باس لە بریندار بوون سێ خوشك، كە ناوەكانیان نادیارە، لە دەستڕێژێکدا دەکەن.

دەگوترێ ئەو سێ خوشكە برینداربویە نێردراونە نەخۆشخانەی ئاموودە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت