کورد لە ڕۆژهەڵات چۆن دەبێتە بەشێک لە هاوکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟

0
839

نوسینی ئەلبورز رۆئین تەن

ئەوەی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینین ململانێی هەموو هێزە ناوچەیی و دەرکیەکانە لە پێناو بەرەو پێش بردنی بەرژەوەندییەکان کە کاریگەریەکی بێ وێنە دە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی ئەم ناوچەیە لە جیهان دا هەیە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا بە ڕێوەبردنی وڵات لە چوارچێوەی سنورەکان مانای نیە بەڵکو هەر وڵاتێک هەوڵ دەدات زۆرترین کاریگەری هەبێت لە ناوچەدا لە پێناو بەرژەوەندیەکانی. ئەوەی لە سیاسەت دا وەکو گرنگترین پرەنسیپ کاری بۆ دەکرێ بەدەست هێنانی زۆرترین بەرژەوەندی بە کەڵک وەرگرتن لە هاوکێشەکانە.

بێ گومان لێرە دا من مەبەستم بەرژەوەندییە ڕەواو ئەخلاقییە وەکو مافی نەتەوەیەک بەدەست هێنانی ئازادی و نرخە مرۆڤاییەتیەکانە. بۆ ئەوەی بتوانی لە ناوچەیەکی وا پڕ لە ململانێ دا بە ئامانجەکانت بگەی دەبی خاوەن هێزێکی بەرچاو ببی تا بتوانی لە هاوکێشەکان دا حیسابت بۆ بکرێ .چونکو ئەگەر لە هاوکێشەکان دا جێگای خۆت بکەیەوە دەتوانی ئەو کات تۆش ببی بە یەکێک لە ئەکتەرەکان و لە کایەی سیاسی دا سەرکەوتو بی. لێرە دا بە خوێندنەوەی هەموو ئەو ئاراستانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا هەن گرنگی کوردەکانی ئێران زۆر بەرچاو دەبینم. ئەوەی ئێستا هەیە لە لایەک ئێران و لە لایەکەی دیکە وڵاتە عەرەبیەکان و هەروەها ڕۆژئاواو ئسرائیل هەیە بمان هەوێ نەمان هەوێ بە بێ کاریگەری ئەو دو لایەنە ناتوانرێن سیاسەت بکرێت . ئێمەی کوردیش دوژمنەکەمان دیارەو دەکەوینە لایەنی دژی ئێران ئەگەر بێت و بتوانین ئەوەندە بەهێز بین یا خۆمان بەهێز نیشان بدەین دەتوانین زۆرترین سود بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات بە دەست بێنین. چونکو زۆر ئاساییە ئێران بۆ لاواز کردن یا دەست تێوەردان لە وڵاتان لە بەشێک یو گروپەکانی ئەو وڵاتانە کەڵک وەردەگرێ .ئەوەی لە بەحرەین لە یەمەن لە لوبنان لە زۆر شوێنی تر کە توانیویەتی کاریگەر بێ خستنە ژێر دەستی ئەو گروپانەیە ئەگەر وڵاتانی ڕۆژئاواو عەرەبی یاهەر لایەنێک بیهەوێ ئێران لاواز بکات پێویستی بە شتێکی وا لە ئێران دا هەیە کە کورد باشترینیانە چونکو بەهێزترین دژبەرانی ئێرانن لە هەمان کات دا داوایەکی ڕەوایان هەیە کە دەتوانن کاریگەر بن لە لاواز کردنی ئێران دا. من ناڵێم ببین بە ئامێری دەستی سیاسەتی وڵاتان بەڵام دەڵێم بە هوی هاوبەشی بەشێکی ئامانجەکانمان کەڵک لەیەکتر وەرگرین ئەگەر وا نەبێ بێ گومان سیاسەت کردن زۆر ئەستەم دەبێ . ئەگەر بێت و کورد بتوانێ ڕۆڵێکی وەها بگێڕێ دەتوانێهەر بەو چەکەی کە ئێران وڵاتانی ناوچەی ئاڵوز کردوە لە ئێران بدات بەو شێوەیە بناغەی لە ناو چونی وڵاتێۆی دیکتاتۆری مەترسیداری وەکو ئێران دادەرژێ. بەڵام بۆ ئەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات بتوانێ خاوەنی ئەو هێزە بێ بۆ ئەوەی ڕۆڵ بگێرێ لەسیاسەتی ناوچەدا سەرەتا دەبێ چەند خاڵی گرنگ جێبەجێ بکات بە بێ ئەو خاڵانە ناتوانێ ببێ بە ئەکتەری کاریگەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران.
١. گرنگترین خاڵ ڕێکخستنەوەی ماڵی کوردیە لە ڕۆژهەڵات کە سەرەتا لەنێو هەر حیزبێک دواتر لە نێو حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بەبێ بەوەی ئەو یەکگرتوویە بە هیچ شێوەیەک ناتوانی بەهێز بی. ڕێکخستنەوەی ماڵی کوردی بەدەوری ئامانجە هاوبەشەکان و کار کردنێکی هاو ئاهەنگ لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات گرنگترین فاکتەرە بۆ ئەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات بگات بە ئامانجەکانی.
٢. دوای ئەوەی کە بۆیە خاوەنی ئەو یەکگرتنە ئەوکات کار بکرێت بۆ بە هێز کردنی پەیوەندی نێوان خەڵک و حیزبەکان کە لە کاتی پێویست دا ببن بە ئامرازی گوشار بۆسەر ئێران دا.بۆ دەستەبەر بونی ئەم خاڵە پێویستە گوڕانکارییەکی جدی لە کاری ڕێکخستنی حیزب دا بە گشتی چ لە ڕۆی بەڕێوەبەری و چ لەڕۆی ڕاگەیاندن دا بکرێت کە بتوانی ڕۆڵی کاریگەری هەبێ بۆ وەگەڕ خستنی هەموو هێزەکان دژی دوژمن
٣.خوێندنەوەی سیاسی بۆ ناوچەکە ڕێککەوتن لە گەڵ هێزەکان لە پێناو بە هێز کردن و کاریگەر بون دا کە پێویستی بە دانانی پەیوەندی دیپلۆماسی نوێ لە نێوان هەموو هێزەکانی کاریگەری ناوچەدا بۆ ئەوەی بتوانی بە ڕێککەوتن لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش ببی بە ئەکتەرێکی مەیدانی سیاسەت ، لە وەها حاڵەتێک دا دەتوانێ باشتر بەهێز تر بە دسیپلین تر کار بکەی بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکانت لێرە دا ئەو پرسیارە لەوانەیە بێتە پێش چیبکەین بۆ گەیشتن بەو خاڵانە کە پرسیارێکی زۆر بە گرنگ دەزانم کە باسێکی جودایە. بەڵام کورد لە ڕۆژهەڵات بیهەێ ئامانجەکانی بە دەست بێنێ دەبی لەم خاڵانەی سەرەوە سەرکەوتو بێ ئەگەر نا شوڕش زۆر ئەستەم و ئاسۆ دورتر دەبێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.