کوردەکانی ئێران/ عاید ئەلشەمری نووسەری ناسراوی عەڕەب

0
891
عاید ئەلشەمری

وەرگێڕان لە عەڕەبییەوە: ڕۆژی کورد

لەگەڵ نزیک بوونەوە لە کاتی بەڕێوەبردنی گشتپرس بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق و بەپێی گرنگیی سیاسی و بەربڵاویی ڕاگەیاندن لەمبارەوە کە دەرخەری ڕوخساری کوردەکان وەک نەتەوەیەکی مێژوویی کە ئێستاش نەتەوەیەکی گەورەن بەڵام تا ئێستاش، کوردەکانی ئێران تا ئێستا دەرفەتێکی هاوشێوەیان بۆ نەڕەخساوە و هەندێ جار ئەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خستنە ڕووی ئامارێکی دروست لە ڕێژەی کوردەکان بە هۆی ئەوەی کە ڕژیمی ئێران بە ئانقەست ڕێژەی نەتەوە غەیری فارسەکان کەمتر لەوەی هەیە نیشان دەدات، نەگونجاوە و بەشێکی زۆر لەو ئامارانەی کە لەلایەن دژبەرانی ڕژیمی ئێرانیش دەخرێنە ڕوو، زۆر ڕێک و تەواو نین.

مێژوو دەڵێ، کوردەکان بۆ سەربەخۆیی هەوڵ دەدەن ئەوەش لە ڕووی ئەوەوە دەگوترێ کە کوردەکان چەندین شۆڕشیان بۆ سەربەخۆیی و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان ئەنجام داوە.

کۆماری مهاباد (کۆماری کوردستان دروستە، مهاباد پێتەختی کۆماری بووە- وەرگێڕ) لە ساڵی ١٩٤٦ لە باکووری ئێران بەپێی هاوکاری و پشتیوانی سۆڤیەت، دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی ڕاگەیێندرا کە ڕێبەرەکەی، قازی محەمەد لە دار درا و زیاتر لە هەزار کورد لە دوای کۆمار لە شەڕی چەکدارانە لە نێوان کوردەکان و هێزەکانی ئێرانی کوژران، چون کوردەکان شەڕی چەکدارانەیان لە هەمبەر ڕژیمی ئێران دەست پێکرد.

کوردەکان لە سەرجەم وڵاتانی داگیرکاری وڵاتەکانیان، تورکیە، سووریە، ئێران و ئێراق، سەرکوت کراون بەڵام ڕژیمی ئێران، بە هەموو شێوەیەک کوردەکانی سەرکوت کردووە، ڕژیمی خامنەیی ئێستا دان بە کوردەکان دانانێ و مافە کەلتووری و سیاسی و ئایینییەکانی کوردەکان پێشێل کراوە و تەنانەت لە پەروەردە کران بە زمانەکەیان بێبەشن ئەوەش لە حاڵێکدایە کە یاسای بنەڕەتیی ئێران، مافی کوردەکانی بۆ پەروەردە بە زمانی زگماکییانی بە فەرمی ناسیوە، تەنانەت جاری وا هەبووە کە ڕژیم، ڕێگای پۆشینی جلی کوردیشی بە کوردەکان نەداوە.

بەشێکی زۆر لە کوردەکان بە پێی فتوای جیهادی خومەینی لە دژی کوردەکان لە ساڵی ١٩٧٩ کوژراون، خومەینی دەستووری دا کە کوردەکان کافرن، هەر بۆیەش فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێران، کوردەکانیان بۆمب باران کرد و ئەو ڕەوتە لە کوشتن و بڕینی کوردەکان، تا ئێستاش بەردەوامە.

ئێران، چەند کەسێک لە رێبەرانی کوردی لە دەرەوەو ناوخۆ تیرۆر کرد. بەرچاوترینیان سکرتێری ئەو کاتی عیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دوکتور عەبدووڕەحمان قاسملوو بوو لە ساڵی ١٩٨٩ لەلایەن ئیتلاعاتی ئێران لە کاتی دان و ستان لەگەڵ نوێنەرانی ئێران کوژرا و تیرۆر کرا، هەروەها دوکتور سادق شەرەفکەندی و سێ کەس لە هاوڕێیانی لە خواردنگەی میکونووس لە بێرلین لە ساڵی ١٩٩٢ بوو.

ئێستاش چەندین حیزبی کوردی لە گۆڕەپانەکە دان، عیزبی دێموکراتی کوردستان و ژۆمەڵە و پێژاک، کە هەندێکیان داوای سەربەخۆیی دەکەن و هەندێکیان داوای سیستەمی فیدراڵی دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت