کوردستانیانی بیجاڕ بانگهێشتی شارەکانی تری ڕۆژهەڵات دەکەن لە بۆنەی نەوڕۆژدا میوانیان بن

0
573

بیجاڕ، شارێک لە هەناوی کوردایەتی کە لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، بەتەواوی کەوتووەتە بەر پەلاماری تواندنەوە و ڕەتاندن، ئەمساڵ بە نیازە سەرەڕای گوشارەکان، بۆنەی نەوڕۆژی نەتەوەیی جەژن بگرێ. چالاکانی ئەو شارەش داوا لە کوردستانیانی ڕۆژهەڵات دەکەن، لەو بۆنەیەدا میوانیان بن و بەشداریی بۆنەکەیان بکەن.

ڕۆژی کورد: چالاکانی مەدەنی و هاونیشتمانیانی شاری بیجاڕ، لە ڕێگای ناوەندی ڕۆژی کوردەوە، داوا لە هاونیشتمانیانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکەن، بە مەبەستی پاراستنی کوردستانی بوونی شاری بیجاڕ و پێشگرتن لە سڕینەوەی ناسنامەی کوردستانیی ئەو شارە قارەمانە، لە بۆنەی نەوڕۆژی ئەمساڵدا سەردانی بیجاڕ بکەن و بەتایبەتی لە ڕۆژی ئاهەنگی نەوڕۆژدا لەگەڵیان بن.

جەژنی نەوڕۆژی کوردەواری لە شاری بیجاڕ، ڕۆژی ٩ی خاکەلێوە، کاتژمێر ١٦:٠٠ لەناو پارکی شاری بیجاڕ بەڕێوە دەچێ.

تا ئێستا و سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، بەرپرسانی شار کە زۆربەی هەرەزۆریان ئازەری زمانن و گەرەکیانە ناسنامەی کوردستانی بوونی ئەو باژێڕە بسڕنەوە، مۆڵەتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگ و جەژنی نەورۆزیان بە کوردەکان نەداوە.

لە بەرانبەردا چالاکان، کەسایەتی و خەڵکی کوردستانیی ئەو باژیرە، بڕیاریان داوە خۆیان لەو کاتە دیاریکراوەدا، جەژنی نەوڕۆژ بە جلی کوردی و هێما کوردیەکانەوە بەڕێوە ببەن.

چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی بیجاڕ دەڵێن، ئامادەبوونی کوردستانیانی شارەکانی تری کوردستانی ڕۆژهەڵات لەو بۆنە نەتەوەییە لە بیجاڕ، یارمەتیدەری بووژانەوەی زیاتری هەستی نەتەوەیی لەو دەڤەرە و هێمایەکە بۆ نەسڕانەوەی ڕووخساری کوردستانیانەی بیجاڕ.

بیجاڕ شارێکی کوردستانە لە پارێزگای سنە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و یەکێک لەە کۆنترین و دێرینترین شارەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەئەژمار دێت کە ئێستا هەوڵێکی زۆر بۆ تواندنەوەی کوردستانی بوونی ئەو باژیڕە لە ئارا دایە.

یجاڕ ناوچەیەکی کوێستانییە. ١/٣ پانتای ئەم ناوچەیە کوێستانە. کەش و ھەوای ئەم ناوچەیە سارد و وشکە. بەرزی ئەم شارە ١، ٩٤٠ میتر لە ئاست دەریایە، و بەرزترین شاری هەر پێنج پارچەی کوردستانە. ٧٧٠ م لە تاران و ٤٢٥ م لە سنە بەرزترە.

بیجاڕ لە ڕۆژھەڵاتی باکوورەوە بە پارێزگای زەنجان و لە ڕۆژاوای باکوورەوە بە پارێزگای ورمێ، لە ڕۆژھەڵاتەوە بە پارێزگای ھەمەدان و لە ڕۆژاواوە بە ناوچەی دیواندەرە وسنە و لە باشوورەوە دەگاتەوە بە شاری قروە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.