کوردانی کوردستانی ڕۆژئاوا لە دانوستانەکانی ژنێڤ داوای چی دەکەن؟

0
1028

ڕۆژی کورد: سەرەڕای پێداگریی ڕووسیە لەمەڕ پێویست بوونی بانگهێشتن و بەشداریی نوێنەرانی پ.ی.د، لە دانوستانەکانی ئاشتی لە سووریە، بە هۆی نارەزایەتیی تورکیە و کومیتەی باڵای دانوستانکارانی دژبەری ئەسەد، نوێنەرانی پ.ی.د ڕێگایان نەدرا لە دانوستانەکانی ژنێڤ ـدا بەشدار بن.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە گرووپێکی تر لە کوردەکان بە ناوی “شۆڕای نەتەوەیی کوردەکان” لە دانوستانەکانی ژنێڤ ـدا بەشداران کە ڕەش نووسی پێشنیاریی یاسای بنەڕەتیی نوێ بۆ سووریەیان داوە بە ستێفان دی میستۆرا.

حەواس خەلیلم نوێنەری شۆڕای نەتەوەیی کوردەکان لە لێدوانێک لەگەڵ یۆرۆنیوز لەمەڕ داواکاری و ویستی کوردەکان دەڵێ: “ئێمە خوازیاری سووریەیەکی بێ لایەنین کە ئی هەمووان بێت و نەک تەنیا هی کوردەکان، یان هی عەرەبەکان ئان ئاشووریەکان. ئێمە خوازیاری وڵاتێکین کە بۆ هەمووان بێت و هیوادارین سووریە لە داهاتوودا، وڵاتێکی سکۆلار بێ و ئەو مژارەمان لە یاسای بنەڕەتیی سووریەی ئازادیشدا هێناوە و گونجاندووە”.

“شۆڕای نەتەوەیی کوردەکان”، خوازیاری پێکهێنانی دەوڵەتێکی فیدراڵ لە سووریەن کە مافی کوردەکانی تێدا پارێزراو بێت بەتایبەتی کە ڕژیمی ئەسەد، ساڵانێکی زۆرە سەرکوتی ماف و داخوازیی کوردەکانی کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت