کوردانی نۆرێنبێرگ بە دژی هێرشەکانی ئەسەد بۆ سەر حەسەکە، کۆبوونەوە

0
710

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد، دۆینێ شەممە 30ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانی نیشتەجێی باژێڕی نۆرێنبێرگ ـی وڵاتی ئاڵمان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر هێرشەکانی ڕژیمی ئەسەد بۆ سەر باژێڕی حەسەکە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێکهێنا.

ئەو کۆبوونەوەیە کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ لە ناوەندی باژێڕی نۆرنبێرگی ئاڵمان دەستی پێکرد.

ئامادەبووان بە ئاڵای کوردستانەوە ئامادە ببوون و درووشمگەلێکیان بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئاڵمانی لەدەست دابوو کە تێیدا هێرشەکانی بەشار ئەسەدیان بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا و باژێڕی حەسەکە مەحکووم کردبوو.

نوێنەری ئامادەبووان کە لەو کۆبوونەوەدا قسەی کرد، باسی لە سیاسەتی ی.پ.گ لە کوردستانی ڕۆژئاوا کرد و ڕەخنەی تووندی لێگرت و گوتی:”بەشێکی بەرچاو پێشمەرگە بە شێوەیەکی پسپۆڕانە ئامادە کراون و ڕاهێنانیان بۆ کراوە بەڵام ئیزنیان پێنادرێ بچنەوە کوردستانی ڕۆژئاوا و بەرخۆدان بکەن”

ئەو هەروەها گوتیشێ: “هەموو کەس و هێزێک دەتوانێ دەرباز بێ و بچتەوە ڕۆژئاوا بەڵآم تەنیا پێشمەرگە مافی ئەوەی نیە و ئیزنی پێ نادرێت بچتەوە ڕٶژئاوا و خەبات بکات لە پێناو خاکەکەی”.

ناوبراو هەروەها ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ی.پ.گ کرد و گوتی ئەوان لەسەریانە کوردستان بپارێزن و ئاسایشەکەی دابین بکەن بەڵام ئەوان لە جیاتی ئەوە پێوەن ئاڵای کوردستان کۆبکەنەوە و نەیهێڵن”.

بەشێکی تر لە لێدوانەکە بە زمانی ئاڵمانی پێشکەش کرا.

alman

14045194_600485430130799_840780126_o

14060095_600485333464142_1855831164_o

14074494_600485313464144_1694041833_o

14075138_600485406797468_144991113_o

14087410_600485353464140_1394009194_o

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.