کوردانی دانیشتووی ئاڵمان، ١٠٠ـەمەین ساڵوەگەڕی سایکس پیکۆیان مەحکووم کرد

0
684

١٠٠ ساڵ لەمەبەر، فرانسوا پیکۆ و مارک سایکس، ڕوخساری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی دوای جەنگی جیهانیی یەکەمیان گۆڕی و ئەو ناوچەیەی زیاتر لە چەند سەدەیەک لەژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان بوو، بەسەر چەند دەوڵەتێکی دابەشکرا. دابەشکردنی ناوچەکە لەنێوان هەردوو زلهێزی ئەو دەمەی جیهان واتا بریتانیا و فەڕانساە ئەنجام درا.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری کوڵنی ئاڵمان خۆپیشاندانێکی هەزاران کەسی بە بەشداریی کوردانی هەرچوار بەشی کوردستان دژی پەیمانی سایکس ـ پیکۆ کە کوردستانی بە چواربەش دابەش کرد، بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندانەکە لەژێر “ئاڵای کوردستان” و بەبۆنەی تێپەڕینی سەد ساڵ بەسەر سایکس ـ پیکۆ لە لایەن ڕەوەندە کوردییەکانی وڵاتی ئاڵمانەوە ڕێکخرا بوو و چەندین هونەرمەندی دیاری کوردستان بە دروشمی نەتەوەیی، موزیک و سروودی شۆڕشگێری بەشدارییان تێدا کرد و چەند کاتژمێرێک درێژەی کێشا.

شایانی باسە رۆژنامەی واشنتن پۆست،  تایبەت بە یادی ١٠٠ ساڵەی رێککەوتنی سیاکس پێکۆ، راپۆرتێك بڵاو دەکاتەوە و تیایدا ھاتووە کە رووداوەکانی ئەمدوایەی عێراق و سووریا و وڵاتانی دیکەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەیەکی روونە کە ئەو رێککەوتنە بەسەرچووە و ناوچەکە پێویستی بە رێککەوتنێکی نوێیە.

نووسەری ئەو راپۆرتە، رۆژنامەنووسی ناسراوی ئەمریکی، دەیڤد ئێگنەیتیسە و ناوبراو ماوەی چەند ھەفتەیەکە سەردانی باشووری کوردستانی کردووە و لێرە ژمارەیەک راپۆرتی لەسەر داھاتووی عێراق و نەخشەی نوێی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست نووسیووە.

لەو راپۆرتەدا ھاتووە، ئێستا عێراق و سووریا لە واقیعدا دابەش بوون و لە ھەردوو ولات شتێک بەناوی حکومەتی مەرکەزی بوونی نییە.

14908

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.