کوردانی دانمارک بە دژی بێ ڕیزی بە کوردانی یارسان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێکهێنا

0
813

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕەشممە بەشێکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوارپارچە و بەتایبەتی کوردانی کوردستانی خۆرهەڵات، لە وڵاتی دانمارک بۆ بێزاری دەربڕین و ناڕەزایەتی لە هەمبەر بێ ڕیزی کۆماری ئیسلامی و دەست و پێوەندەکانی بە کوردسانی یارسان و ئایینی یاری کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێکهێنا.

بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە، پلاکارد و نووسراوەگەلێکیان بەدەستەوە بوو کە تێیدا نووسرابوو : ئێمە کوردی یارسانین، بێ ڕێزییەکانی کۆماری ئیسلامی بە ئایینی یاری مەحکووم دەکەین و ….تاد.

لەو کۆبوونەوەدا پارچە شیعرێک و بەیاننامەی یارسانەکان خوێندرایەوە.

شایانی باسە کە بەشداربووان بە ڕێژەیەکی بەرچاو ئالای کوردستانیان بە دەستەوە بوو و ببوون بە دەنگی کوردانی یاری.

شایانی ئاماژەیە کە ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانە لە درێژەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ئایینی یارسان و کوردانی یاری لە شاری شائاباد لە پارێزگای کرماشان دەکرێن کە ڕۆژی دوای هەڵبژاردن لە لایەن زیاتر بە سەد کەسەوە جەمخانەی شائاباد کەوتە بەر پەلاماو و بێ ڕێزییەکی زۆر بە ئایینی یاری کرا.

لە خوارەوە دەتوانن ڤیدیۆی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە ببینن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.