کوردانی باکوور لە وڵاتی سویس بۆ پشتگیری لە گیراوانی دۆزی پەکەکە مانیان گرت

0
1104

ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسیی کورد لە وڵاتی سویس، بە مەبستی پشتگیری کردن لە زیاتر لە ٢٠٠ زیندانیی سیاسی مانگرتوو لە زیندانەکانی تورکیا، بۆ ماوەی سێ رۆژ مان دەگرن.

یەکێک لە رێکخرانی ئەو مانگرتنە لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری رۆژی کورد رایگەیاند، ئەو چالاکیە کە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێ، بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی رای گشتیی ئەورووپا لەمەر دۆزی زیندانیانی مانگرتووی کورد لە زیندانەکانی تورکیا رێکخراوە.

کاموران تورکای رایگەیاند؛ هەنووکە زیاتر لە ٢٠٠ گیراوی سیاسیی کورد بۆ ماوەی ٥٠ رۆژە لە زیندانەکانی تورکیادا بە مەبەستی لابردنی زەخت بۆ سەر عەبدوڵلا ئۆجەلان، مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەو دەشڵێت: رەوشی بەشێک لەو زیندانیانە بەرەو خراپی چووە و ئیزن بە کەسوکاریان نادرێ سەردانیان بکەن و ئەمەش نیگەرانیی ئەوانی لێکەوتۆتەوە.

تورکای رایگەیاند: بەشی زۆری ئەو گیراوانە لە زیندانەکانی ئیزمیر و ئیستانبوڵ‌دان و هەر سێ کەس لە ژوورێک کراون و دەستیان بە هیچ شتێک تەنانەت ئاوی خواردنەوەش راناگا.

منگرتوان رایدەگەیەنن، کە دەبێ دەوڵەتی تورکیا دەبێ ئیزنی چاوپێکەوتن بە عەبدوڵلا ئۆجەلان بدات کە ماوەی ٢ ساڵە هەموو جۆرە چاوپێکەوتنێکی لێ قەدەغە کراوە.

تورکای رایشیگەیاند، بەهۆی زەخت و توندوتیژیی دەوڵەتی توریاوە، چالاکانی کورد لە باکوور ئیزنی خۆپیشاندانیان پێ نەدراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت