کورتە فیلمی کوردیی “ماسی” لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی “فیلمی ئوتریش” بەشدارە

0
733

ڕۆژی کورد: کورتە فیلمی ماسی لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد، سامان حسێن پوور لە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئۆتریش بەشداری کرد.

کورتە فیلمی ماسی، پێشتر لە فستڤاڵی ناونەتەوەیی فیلمی “میکە” کە لە ١٩ تا ٢٦ی مانگی فێوریەی ٢٠١٧ لە شاری والسیا بەڕێوەچوو، بەشداری کردووە.

کورتە فیلمی “ماسی” لە دەیان فستیڤاڵی ناونەتەوەیی فیلم، نیشان دراوە و چەندین خەڵاتیشی وەرگرتووە.

ئەو کورتەفیلمە، بەسەرهاتی پیرەژن و پیرەپیاوێکە کە کێشەی بێ ئاویان هەیە و باس لە کێشەکانیان دەکات.

فیلمی “ماسی” لەگەڵ چەند فیلمێکی بەرهەمی وڵاتانی هولەند، لەهێستان، ئاڵمان، ئەمریکا، ئۆرۆگۆئێ، ئوسترالیا، ڕووسیە، چێک، ئیرلەند، بریتانیا، سعودیە، ئارژانتین، مێکزیک، هیند و ئیتالیا، ڕکەری کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت