کورتە فیلمی “سەگەکان تیرۆریست نین”، بەرەو فستیڤاڵی ناودەوڵەتیی زیاتر پەل دەهاوێ

0
749
ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، کورتە فیلمی کوردیی “سەگەکان تیرۆریست نین”، وەک باشترین کورتەفیلمی جیهان، هەڵبژێردرا.
کورتە فیلمی “سەگەکان تیرۆریست نین” بەرهەمی دەرهێنەری کورد، کەیوان مەجیدی ـیە.

شیاوی ئاماژەیە کە فیلمی “سەگەکان تیرۆریست نین” لە بەرهەمهێنانی کەیوان مەجیدی دەرهێنەری ناوداری کورد وەکوو باشترین کورته فیلمی ساڵی جیهان لەلایەن پێرمۆفست هەڵبژێردراوە.

فیلمی “سەگەکان تیروریست نین” لە دەرهێنانی کەیوان مەجیدی دەرهێنەری کوردی ئێرانی گەیشتە مێهرەجانی نێونەتەوەیی “فیلم تاوس شۆرت” لە نیۆمێکزیکۆ

33 وڵات لەوانە ئەمریکا، ئەڵمانیا، کەنەدا، فەرەنسا، ئیسپانیا، سویس و بەلژیکا بە 79 بەرهەم لەم مێهرەجانەدا بەشدارن و بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلم ڕکابەری دەکەن.

ئەمساڵ زیاتر لە هەزار فیلم داواکاری بەشداریی لەم فێستیڤاڵە بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت