کورتە ئاوڕێک لە کۆڕەوی ١٩٩١ بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی مەیدانیی BBC

0
2006

لە ئنگلیسیەوە بۆ کوردی: ڕۆژی کورد

ئەو ڕاپۆرتەی بی بی سی کە سەردەمی کۆڕەوەی ١٩٩١ی باشوور ئامادە کراوە و لە کەمپی ئوزملووی تورکیەوە باس لە دۆخی پەنابەران و ئاوارە کوردەکانی باشوور دەکا، ئاماژە بەوە دەکا کە ٢٠ هەزار کورد لە سنوورەکانی تورکیەوە گواستراونەتەوە بۆ کەمپەکانی تورکیە بەڵام لە ناو کەمپەکاندا لەوپەڕی بێ دەرەتانی و بەتایبەت لەوپەڕی بێ دەرمانی و نەخۆشخانەدا لەگەڵ مەرگ ڕووبەڕوو دەبنەوە و لانیکەم ٤ هەزار کەسیان لە دۆخێکی مەرگباردا دەژین.

پەنابەرەکان لە دوو کەمپی ئوزوملوو و جوکورجە دا نیشتەجێ کراون کە لە نزیک سنوورەکانی ئێراقە.

منداڵێکی زۆر لەو ڕێگایەدا و لە سنوورەکان کوژراون. منداڵێک نیشان دەدا کە لە دەستی دایکی دایە و لە دۆینێوە مردووە.

لە باس لە دۆخی کەمپی جوکورجە دەڵێ ئەو شوێنە شوێنێکی مەرگبارە بەڵام هیچ کەمپێکی تر دەست ناکەوێ و سەربازانی تورکیش پێش بە ڕۆیشتنیان بۆ شوێنی تر و بۆ ناو تورکیە دەگرن، باس لەوە دەکات کە دۆینێی ئەو ڕۆژە کە ڕاپۆرتەکە ئامادە کراوە، ٦ کەس لەوێ مردوون.

سەربازە گەنجە تورکەکان بۆ پێشگرتن بەو خەڵکە و بەرگرتن بە چوونیان بۆ ناو خاکی تورکیە بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە لەگەڵیان دەجووڵێنەوە.

زۆر جار ئەو یارمەتییە مرۆییانەی کە بۆ پەنابەرەکان لە ئاسمانەوە بەردەدرێتەوە خوارێ جیا لەوەی کە تەنیا گەنجەکان و کەسی لەسەرپێ دەتوانن بیانگرنەوە و کەسانی تر بەریان ناکەوێ، بە هۆی ئەوەی لە ئاسمانەوە بەردەدرێنەە خوارێ، دەبنە هۆی کوژرانی کەسەکان و ڕۆژی دۆینێ ١٠ کەس بە هۆی ئەو بەستانە کە لە ئاسمانەوە بەردراونە خوارێ، مردوون.

دۆخی دەرمان یەکجار خراپە، نەبوونی دەرمان، مردنی منداڵانی لێدەکەوێتەوە. ئەوەش بە هۆی ئەوەیە کە دەرمان نیە و هیچ دوکتورێک لەو کەمپانەدا نامێنێتەوە.

کەسێک لە کوردە پەنابەرەکان لە لێدوان بۆ بی بی سی دەڵێ: “من ئامادەم بگەڕێمەوە بۆ ئێراق بەڵام هیچ گارانتییەکی ناودەوڵەتی نیە کە من لەوێ بپارێزێ، ئێمە بڕوامان بە سەدام نیە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت