کورتە ئاوڕێک لە بەشێک لە کارە هونەرییەکانی مامۆستا عیسمەت عەرەبزادە+ژیاننامە

0
2063

ڕۆژی کورد: 

مامۆستا عسمەت عەرەبزادە، سەرەتای مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی (1970ی زایینی) کە وەک خۆی دەڵێ زۆر لە ڕاست بوونی ساڵەکەی دڵنییا نیە، لە گوندی “مەنسووراوا” (مەنسوورەبات)ـی ناوچەی مەرگەوەڕی سەر بە شاری ئورمیە لە دایک بووە.

مامۆستا عیسمەت عەرەبزادە بۆ یەکەم جار لە سەردەمی شادا و لە کاتی خوێندن لە قۆناغی سەرەتایی و لە ڕێگای ئامێرە کوردییەکانەوە وەک شمشاڵ و دووزەلە، دەستی بە کاری مووزیک کردووە و گوێی بە تۆنەکانی مۆسیقی ڕاهاتووە و دەستی کردووە بە کۆکردنەوە و پاشکۆکردنی ئەزموون لەو بارەوە. بەڵام بە شێوەی فەرمی لە سەرەتای ساڵی ١٣٦٧هـــ (1988ز) کە پێشمەرگە بووە، لە کۆڕی هونەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەستی بە کاری موزیک کردووە.

 عەرەبزادە، دواتر لەگەڵ ئەوەی لە ژیانی پەنابەریدا لە شاری “وان” ی باکووری کوردستان بۆ ماوەی نزیک بە ٢ ساڵ لە گەڵ ٢ گرووپی زەماوەند کە یەکیان خۆیان پێکیان هێنابوو و گرووپێکی تریشیان کە گرووپێکی شاری وان (کۆما رووزەرین) بووە کاری مووزیکی کردووە.

مامۆستا عیسمەت وەک خۆی باسی دەکا، وەک گرووپی فەرمی، تەنیا  لە گەڵ کۆڕی هونەریی حدکا، بۆ ماوەی ١٤ ساڵ کاری هونەری کردووە کە لەو ماوەیەشدا زۆر جاران بێجگە لەوەی کە لەگەڵ هونەرمەندانی ناو شۆڕش  کاری کردووە، لە هەندێک بۆنەی جیاوازییشدا لەگەڵ هەندێک لە هونەرمەندانی کوردستانی باشووریش کاری هونەری کردووە.

ناوبراو ئێستا لە وڵاتی نۆروێژ و لە تاراوگە دەژیت و لەسەر کاری هونەری بەردەوامە بەڵام کاری هونەری نەبۆتە داهات بۆ ژیانی و زۆرتر وەک حەز و ئاواتی خۆی کار دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت