کرێکارێکی خووزستانی بەهۆی دواکەوتنی ٦ مانگەی مووچەکەی خۆی سووتاند

0
708

ڕۆژی کورد: کرێکارێکی شارەوانی لە یەکێک لە شارەکانی پارێزگای خووزستان به هۆی هەژاری و دواکەوتنی مووچەی ٦ مانگی کارکردنی هەوڵی خووسووتاندنی دا.

ڕۆژی هەینی ٧ی جۆزەردان کرێکارێکی شارەوانیی شاری “شدگا” لە پارێزگەی خووزستان کە تەنیا سەرچاوەی داهاتی بنەماڵەکەی بوو، بەهۆی گوشاری ئابووری لەمەڕ وەدواکەوتنی ٦ مانگ مووچەی کارکردنەکەی، خۆی سووتاند.

چالاکانی مافی مرۆڤ له ئەحواز ناوی ئەو کرێکارەی شارەوانیی شاری شدگانیان، “ئیسماعیل شاوێردی”، خێزاندار و باوکی منداڵێک ڕاگەیاندووە و بە هۆیەوە لەسەدا ٧٠ی لەشی سووتاوە و دۆخی تەندرووستییەکەی ناجیگیر ڕاگەیاندراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە پێشتر بڵاو بوونەتەوە، ئیسماعیل شاوێردی هاوڕێ لەگەڵ سەرجەم کرێکارانی شارەوانیی شادگان بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان، دەستیان دابوویە مانگرتن، بەڵام لەلایەن برپرسانەوە هیچ وڵامێکیان نەدرابوویەوە.

خۆسووتاندن و خۆکوژیی کرێکاران جگە لە هۆکارەکانی دیکە لەمەر هەوڵی خۆکوژی، بە گشتی لە نێو کرێکارانی گرێبەستیدا زیاترە، کە بەپێی ئامارەکان لە سەدا ٩٣ی کرێکارانی ئێران بەشێوەی گرێبەستی کار دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەنووکە دیاردەی هەژاری کە بەرئەنجامی بێکاریی لە ڕادەبەدەر لە ئێراندایە، بە گەورەترین هۆکاری خۆسووتاندن لە نێوان کرێکاران و چینی هەژاردا دادەندرێت.

بەهۆی پلانڕێژیی هەڵه و بەڕێوەبەرایەتیی نادروستی دەوڵەت لەمەڕ پلانە ئابووری و بازرگانییەکان، لە سەدا ٨٥ی کارگە و  کارخانە بەرهەم هێنەرەکانی ئێران بەرەوڕووی داخران بوونەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.