کرێکارانی بەنداوی کانی سێوی پیرانشار بۆ نارەزایەتی دەربڕین لە نەدرانی مووچەکانیان مانیان گرت

0
759

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، کرێکارانی بەنداوی کانی سێوی پیرانشار لە هەمبەر وەدواکەوتن و نەدرانی مووچەکانیان، مانیان گرت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کرێکارانە ماوەی ٣ مانگە مووچەکانیان وەدوا کەوتووە و تا ئێستاش هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە.

ئەو کرێکارانە، دوای ئەوەی کە چەندین جار هەوڵیان داوە لە ڕێگەی یاسایی و داواکاریی ئاسایی خۆیان لە خاوەن کارەکانیان، مووچەکانیان وەرگرن بەڵام هیچ وڵامێکیان پێ نەدرایەوە، بڕیاریان دا مان بگرن.

سەرەرای ئەوەی کە تا ئێستا چەندین جار، خاوەن کارەکان بەڵێنییان بەو کرێکارانە داوە تا مووچە و حەقدەستەکانیان بدەن، بەڵام تا ئێستاش مووچەی ٣ مانگی پاییزی ئەو ساڵیان نەدراوەتێ.

لە ماوەی ڕابردوودا، کرێکارانی کشت و سەنعەتی مهابادیش لە هەمبەر نەدران و وەدواکەوتنی مووچەی ٣ ساڵیان، مانیان گرتووە و سەرەڕای ئەوەی کە هێزە ئینتزامییەکان، خێوەتەکانیان پێ کۆکردنەوە، بەڵام هەر لەسەر مانگرتنیان بەردەوامن.

بەرپرسانی کشت و سەنعەتی مهاباد، لە جیاتی پیدانی مووچەی کرێکارەکان، چەند کەسێکیان دەرکردووە و هەڕەشەی دەرکردنیان لە کرێکارەکانی تریش کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت