کرماشان پێویستی بە هاریکاریی هەمەلایەنەی بەپەلەیە

0
765

لەرزینی زەویی ڕۆژی ڕابردوو کە ڕووبەڕێکی یەکجار زۆر و نزیک بە هەمووی کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات و بەشێک لە کوردستانی باکووریشی گرتەوە، زیاترین خەساری گیانی و مادی بە کرماشان گەیاندووە، خەڵکی بێ دەرەتانی ئەو دەڤەرە پێویستیان بە هارکاری و فریاکەوتنی بەپەلەی هەموو لایەنێک هەیە. 

ڕۆژی کورد: دوای لەرزینی زەوی لە ڕۆژی ڕابردوودا کە بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد و چەندین سەرچاوەی تریش بەرهەمی تاقیکاریی ناوکیی کۆماری ئیسلامیە کە پێدەچێ لە دەڤەری مەریوان و هەورامان ئەنجام درابێ، هەموو کوردستانی ڕۆژهەڵات و زۆرینەی باشوور و بەشێک لە باکوور، تووشی لەرزین و زیان و خەساری مادی و گیانی بوون. لەو ناوەدا پارێزگای کرماشان زیاترین زیانی گیانی بەرکەوتووە.

بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ١٠٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و خەڵکانێکی زۆر ئێستا بەهۆی ڕمانی ماڵەکانیان لە سەرمای تووشی پاییزدا بێ ماڵ و سەرپەنا ماونەتەوە.

لە هەمان کاتدا کۆماری ئیسلامی پێشی بە چوونی ڕۆژنامەنووسان و هەواڵنێرانی بیانی بۆ ئەو پارێزگایە گرتووە و چەند مەلای سەر بە ڕژیم باس لەوە دەکەن کە ئەو لەرزینە بەهێزە کە ٧.٤ ڕیشتەر بووە و لە کوردستان لە ماوەی ٤٠٠ ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە، بەرهەمی تووڕەیی خوا لە گشتپرسیی کوردستانی باشوورە.

نەخۆشخانەکان پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان، و مانگی سووری ئەو پارێزگایانەش، سەرجەم کەل و پەل و دەرمانەکانیان بۆ چڵەی ماتەمینی ئیمامانی شیعە تەرخان کردووە و بە خەڵک ڕاناگەن.

ئێستا خەڵکی بێ دەرەتانی پارێزگای کرماشان، پێویستیەکی زۆر و بەپەلە و خێرایان بە هاریکاریی هەمەلایەنەی خەڵکی کوردستان هەیە.

ناردنی خۆراک، پەتوو، کەل و پەلی گەرمایی، خێوەت، دەرمان و هەر بابەتێکی لەم شێوەیە، پێویستیەکی حاشاهەڵنەگر و بەپەلەیە کە دەبێ ڕەوانەی کرماشان بکرێت.

چاوەڕوان دەکرێت، چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کورد، بەتایبەتی لە ناو خودی کوردستانی ڕۆژهەڵات، هەروەک هەمیشە هاریکاری بێ دەرەتانان و بەتایبەت شارەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بوون، بە خێراترین کات دەست بکەن بە دانانی شوێنی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ کرماشان.

وەدوادانی ئەو یارمەتی و هەوڵانە، دەتوانێ مەرگی دەیان و سەدان کوردستانیی تری لە کرماشان بەدواوە بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.