کرماشان و چەند شاری تری کوردستان، چالاکانە هەڵبژاردنی بایکۆت کرد

0
615

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە “ڕۆژی کورد” گەیشتوون، ڕۆژی هەینی ٣٠ی ڕێبەندان، لە ناو شاری کرماشان، پۆستێر و وێنەی زیندانیانی سیاسی بڵاو کرایەوە.

ئەو وێنە و پۆستێرانە بە مەبەستی نیشان دانی کردارە دژە مافی مرۆڤانەکانی کۆماری ئیسلامی و هان دانی خەڵک بۆ بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردندا ئەنجام دراون.

لە هەمان کاتدا زانیارییەکان لە شاری سەردەشت باس لە دژکردەوەی خەڵکی ئەم شارە بە کاندیداکانی هەڵبژاردنی ئەم خولەی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی دەکەن. بە پێی ئەو زانیارییانە لە شارەدێی نەڵاس ـی سەر بە شاری سەردەشت، خەڵک بە شیوەیەکی زۆر تووند دژایەتییان لەگەڵ هاتنی ڕەسووڵ خزری کە نوێنەری خولی پیشووی  سەردەشت و بانە لە پارلمانی ئێران بووە، کرد و لە هەمان کاتیشدا لە شاری سەردەشت خەڵکی ئەم شارە هێڕشیان کردە سەر ئەو بەربژێرە و لە کۆتاییدا هێزەکانی ڕژیم بە فریای هاتن.

لە شاری پیرانشاریش بە هەمان شێوە ڕێگا بە قسەکردنی ئەو بەربژێرە گیرا و بە درووشمی (دەرکەوە دەرکەوە)، ڕێگایان بە دانی وتار و پروپاگەندەی ڕەسووڵ خزری گرت.

لە هەمان کاتیشدا زانیارییەکان باس لە دژایەتی توونی خەڵکی “نێ” لەگەڵ هەڵبژاردن و تەحریمی ئاشکرای هەڵبژاردنەکان لە لایەن خەڵکی “نێ” دەکەن و تەنانەت هیچ کەس مافی ئەوەی نیە لە “نێ” ڕێکلام بۆ هەڵبژاردن بکات و هیچ ترۆمبیلێک کە هەڵگری وێنە و درووشمی هەڵبژاردن بێ ناتوانێ و ئیزنی نیە بەوێدا تێپەڕ بێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.