بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە هەر ئێستا لە شاری کرماشانەوە لە کوردستانی خۆرهەڵات بە ڕۆژی کورد گەیشتوون و لە ڤیدیۆی پەیوەست کراوی ئەو هەواڵەشدا دەیبینن، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥ی ڕەشەممە و دوایین سێ شەممەی ساڵ و ناسراوا بە چوارشەممە سووری لە کات ژمێر حەوتی ئێوارەوە لە شاری کرماشان لە نێوان هێزەکانی ڕژیم و خەڵکی ئەم شارە شەڕ و پێکدادان هاتۆتە ئاراواە کە تا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵەش لە هەندێ شوێن هەر بەردەوامە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە کرماشانەوە بە ڕۆژی کورد گەیشتوون ئەو ئاژاوە کات ژمێر ١٩ی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەشی بەهمەنەوە دەستیان پێکردووە و لە ئێستاشدا لە گەڕەکی فیردەوسی و مەیدانی فیردەوسی، نائارامییەکان هەر بەردەوامن. ئەو شەڕ و ئاژاوانە بە هۆی ئەوە دەستی پێکرد کە هێزە جلک شەخسێکانی ڕژیم بە جلی مەدەنییەوە دەستیان کرد بە دەست بەسەر کردنی خەڵک کە خەریکی ئاهەنگ و شادی بە بۆنەی چوارشەممە سووری بوون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لەو شارە، هەزاران پۆلیس و هێزی دژە شۆڕش ڕژاونەتە شەقامەکانی شار و تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠ کچ و کوڕی لاوی کرماشان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەست بەسەر کراوان و چەند پۆلیس و هێزی ڕژیمیش لەو ئاڵۆزییەی ئەمڕۆدا بیریندار بوون.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی ڕژیم بۆ بڵاوە پێکردن بە خەڵک، گازی فرمێسک ڕێژیان بە کار هێناوە،
شایانی ئاماژەیە کە ئەمساڵ و ڕۆژی دوای هەڵبژاردنی ٧ی ڕەشەممەی ئێران، تاقمێکی زیاتر لە ١٠٠ کەسی لە شاری شائابادی پارێزگای کرماشان هەڵیانکوتایە سەر جەمخانەی کوردانی یارسان و بێ ڕێزتان بەو ئایینە کرد و لە بەرانبەردا بەرپرسانی شاری کرماشان ئیزنی بەڕێوەبرینی رێپێوانێکی هێمنانەیان نەدا بە کوردانی یارسان.