کاندیدای کۆماریخوازەکانی ئامریکا: ڕێککەوتننامەی ناوکی لەگەڵ ئێران دەدڕێنم

0
619
تێد کرووز، کاندیدا و بژاردەی ئەگەریی کۆماری خوازەکانی ئامریکا بۆ هەڵبژاردنی خولی داهاتووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا گوتی: بە نیازم لە یەکەم ڕۆژی سەرۆک کۆمارەتی خۆمدا سەرجەم بڕیارە کردەییە نایاسایی و دژە یاساییەکانی باراک ئۆباما، بدڕێنم.
ناوبراو هەروەها گوتیشی: دووهەم  لە یەکەم ڕۆژی سەرۆک کۆمارەتی خۆمدا ئەوە دەبێ کە فەرمان بە وەزارەتی دادـی ئەمریکا بدەم کە لێکۆڵینەوەگەلێک بەرین لەمەڕ ڕێک خستنی بنەماڵەیەکی ڕێکخراو (کە مەبەستی لە لەبار بردنی منداڵ بوو) ئەنجام بدەن و هەروەها سەرجەم کردەوە نایاساییەکان لەو ڕووەوە، بەدواداچوونیان بۆ بکرێت.
تێد کرووز هەروەها گوتی: سێهەمین کاریشم ئەوە دەبێ کە فەرمان بە وەزارەتی دادی ئەمریکا بدەم کە لە سەرانسەری ئەو وڵاتە سەرجەم هەوڵەکان بۆ سنووردار کردنی ئایین و ئایینزاکان بسڕێتەوە.
ئەو کاندیدا ئەگەرییەی کۆماریخوازەکان هەروەها هاتە سەر باسی ئێران و گوتی: چوارەمین کارم ئەوە دەبێ کە ڕێککەوتننامە قێزەون و پڕ کارەساتەکەی ناوکی لەگەڵ ئێران بدڕێنم.
پێمجەمین کاری ناوبراو بریتی دەبێ لە ڕاگواستنی سەفارەتی ئامریکا لە ئیسرائیل بۆ بەیتوولمقەددەس و ئەوێ دەکا بە پایتەختی هەمیشەیی و هەتاهەتایی ئیسراییل.
 شایانی باسە کە هەرچەند بە ڕواڵەت فەرجام گەیشتووە بە ئەنجام و ئێران لەگەڵ دوو وڵاتی بەڕانسە و بریتانیاش هەندێ ڕێککەوتننامەی بازرگانی پوختە و چڕی واژۆ کردوون بەڵام هێشتاش ڕوانینی جیهان و شارۆمەندانی ڕۆژئاوایی و ئامریکایی و تەنانەت بانکەکانی فەڕانسەش بە هێور کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران، سارد و نامۆیە.
هەروەها هەندێک لە ئەیالەتەکانی ئەمریکا لە ژێر یاسا ئەیالەتییەکانی خۆیان، ئابلۆقەی نوێیان بەسەر ئێران داسەپاندووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.