کاسب کارێکی کورد لە ڕەبەت بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان بریندار بوو

0
603

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی ڕەشەممە، هێزەکانی ئینتزامی و سپای ڕژیم لە شاری ڕەبەت ترۆمبیلی کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەست ڕێژ و لە ئەنجامدا یەکێک لە دانیشتووانی ناو ترۆمبیلەکە بریندار بوو.

شایەتحاڵێک لە شوێنی ڕووداوەکە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کات ژمێر چوار و نیوی ئێوارە، لە شاری ڕەبەت هێزەکانی ڕژیم لە ناو شار، ترۆمبیلی کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژ بەڵام ترۆمبیلەکە ڕایکردووە و  بەلام بە هوی پەنچەری 3اف، کە خەریکی ڕاکردن لەبەر هێزەکانی ڕژیم بوو کە لە ناو شار و ناو خەڵک دەستڕێژیان دەکرد، لە دەرەوەی شاری ڕەبەت جارێکی تر کەوتەوە بەر دەستڕێژ  و بەو هۆیەوە ترۆمبیلەکە (٣ ئێف) بە بارەوە وەرگەڕاوە.

بە پێی زانیارییەکان یەکێک لە سەرنیشیەکانی ترۆمبیلەکە کە پێدەچێ کاسبکارێکی  خەڵکی شارە دێی نەڵاس بێ  بە هۆی بەتەقیە ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بووە.

دوای وەرگەڕانی ترۆمبیلەکە هێزەکانی ڕژیم گەیشتە شوێنی ترۆمبیلەکە و بارەکەیان شکاند بەڵام خەلکی شاری ڕەبەت بریندارەکەیان ڕاگواست و دەستیان بەسەر ماشینەکە داگرت  و نەیانهێشت هێزەکانی دەوڵەت ترۆمبیلی ئەو کاسبکارانە لەگەڵ خۆیان ببەن.

photo_2016-03-13_16-20-17 photo_2016-03-13_16-20-25 photo_2016-03-13_16-20-30 photo_2016-03-13_16-20-34

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.