کاریکاتۆریستێکی کورد، نازناوی هەڵبژاردەی دووساڵانەی جیهانی بۆخۆی مسۆگەر کرد

0
816

ڕۆژی کورد: یاسر خانبرای، کاریکاتێریست لاوی کورد، لە کێبەرکێی بەناوبانگی جیهان، توانی نازناوی هەڵبژاردەی دووساڵانەی جیهانیی ڕێدمەنی چین بۆخۆی مسۆگەر بکات.

لەو فستڤاڵەدا ٤ هەزار و ٢١٧ بەرهەمی ٤٨٠ هونەرمەند لە ٦٨ وڵاتی جیهان، بەشدارییان کردووە.

یاسر خانبرای، هەڵگری بڕوانامە لە بواری کاریکاتۆر و گرافیک لە زانکۆی تارانە و توانی لەو کێبەرکێ گرنگەدا ، ئەو نازناوە بۆخۆی مسۆگەر بکات.

ئەو کاریکاتێریستە کوردە تا ئێستا لە شەشەمین فستیڤاڵی ناونەتەوەیی فەجری تاران، فستیڤاڵی تەنزی ئامازۆنی برێزیل لە ساڵی ٢٠١٣ و کێبەرکێی ناونەتەوەیی کاریکاتۆری غەزە، خەڵاتی وەرگرتوە و پلەی وەدەست هێناوە.

خانبرای هەروەها چۆتە بەشی کۆتایی فستیڤاڵی جیهانیی گالاریتی ئیتالیا، فستیڤاڵی جیهانیی پۆرتۆ کارتۆنی پورتەغاڵ، چوارەمین فستیڤاڵی جیهانیی پیاوی ڕێدمەن ـی چین، سی و حەوتەمین فستیڤاڵی جیهانیی پیریسیکابا لە برازیل، دەیەمین دووساڵانەی ناونەتەوەیی کاریکاتۆری تاران و چەند کێبەرکێیەکی گرنگی تردا بەشداری کردووە.

لە بەشی کاریکاتۆری ڕۆژنامە و گۆڤارەکانیشدا تا ئێستا ئەو کاریکاتۆریستە گەنجە کوردە، کاری کردووە و چەندین جار هەڵبژێردراوە کە دەتواندرێ ئاماژە بە هەڵبژێردران لە فستیڤاڵی ئەوپەڕسنووریی گۆڤارەکان لە ئیلام لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، بکرێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت