کارناواڵێک بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان لە ئێراق لە پاریس بەڕێوە چوو

0
665

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی ٢٢ی مانگی سیپتامبر، کارناواڵێک بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان لە ئێراق بە ئامادەبوونی کوردستانیانی هەر چوار پارچە بەڕێوە چوو.

ئەو کارناواڵە لەلایەن نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور لە فەڕانسە، ناوەندی ڕۆژی کورد، تۆڕی میدیایی ڕووداو، ئەنستیتۆی کورد لە پاریس و چەند رێکخراوێکی تری کوردستانی پێکهاتبوو.

کارناواڵەکە بە خوێندنەوەی سڕوودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب لەلایەن هونەرمەند دەشنی مورادەوە، دەستی پێکرد و بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، بەردەوام بوو.

سەرەتا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور لە فەڕانسە، وتارێکی لەمەڕ سەربەخۆیی و گشتپرسیی کوردستان پێشکەش کرد و سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی لەمەڕگشتپرسی و دوای گشتپرسی تاووتوێ کرد.

شارەوانی گەڕەکی ١٠ی پاریس، “ڕێمی” باسێکی لەمەڕ گرنگیی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی پێشکەش کرد.

دواتر سیاسەتوانی ناسراوی فەڕانسەوی و دۆستی لەمێژینەی دوکتور عەبدووڕەحمان قاسملوو، رێبەری شەهیدی کورد، وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان، باسێکی چڕی لەمبارەوە پێشکەش کرد.

دواتر پەیامی کومیتەی ئامادەکاری بۆ ڕێفراندۆم لەلایەن محەمەد عەلی ئاکاگوندوز، پێشکەش کرا.

پاشان کامڕان ژکیکان، بە نوێنەرایەتی لە بەشێک لە پارێزەرەکان لە فەڕانسە، پەیامی ئاراستەی ئامادەبووان کرد و پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان کرد.

 ناوەندی ڕۆژی کورد لەو کارناواڵە، پەیامیکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و پشتگیریی ناوەندی ڕۆژی بۆ سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەیاند.

لە خوارەوە دەتوانن ڤیدیۆی ئەو کارناواڵە ببینن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت