کارناواڵی پشتیوانی لە سەربەخۆیی لە دانمارک بەڕێوەچوو

0
563

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری ئالبوورگ ـی وڵاتی دانمارک، ڕۆژی شەممە ٢١ی سیپتامبری ٢٠١٧، کارناواڵێکی بەربەرین بە بەشداریی کوردستانیانی نیشتەجێی دانمارک، بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان لە  ئێراق، بەڕێوەچوو.

ئەو کارناواڵە لە کاتژمێر یەک ونیوی دوانیوەڕۆ هەتا چواری دوانیوەڕۆی شەممە بە کاتی ئوروپای ناوەندی و بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە کوردستانیان و دۆستانی کورد بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سرووی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر چەند کەسایەتی و کەسێک لە ئامادە بووان، باسێکیان لەسەر پرسی گشتپرسی  بە زمانی دانمارکی و کوردی پێشکەش کرد.

خوێندنەوەی چەند کۆپلە شیعرێک بۆ سەربەخۆیی لە لایەن ئامادە بووانەوە، بەشێکی تر لە ڕێوڕەسمەکەی لەخۆ گرت.

بەشێکی سەرەکی لە حیزب و پارتەکانی پارچەکانی کوردستان و بەتایبەتی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لەم ڕێوڕەسمەدا ئامادە بوون.

هەڵپەڕکێی کوردی و چەند سروودێکی نەتەوەیی، بەشی کۆتایی کارناواڵەکەیان لە خۆ گرت.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت