کاتالۆنیا سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند

0
645

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی ئۆکتۆبر، پارلمانی کاتالۆنیا، سەربەخۆیی ئەو وڵاتەی لە سپانیا ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندنی ئەو بڕیارە لەلایەن پارلمانی کاتالۆن، خۆشیەکی زۆری جەماوەری لە ناو سەربەخۆییخوازانی ئەو وڵاتە لێکەوتەوە.
ئەو بڕیارە لە کاتێکدا ڕاگەیێندرا کە سەرۆ وەزیرانی سپانیا داوای لە مەجلیسی ئەو وڵاتە کردووە، دەسەڵات لە کاتالۆن بستێنێتەوە.
هەروەها دوو کەس لە ڕێبەرانی سەربەخۆیی خوازیی کاتالۆن لە بەندیخانەدان و دەستبەسەر کراون.
شرۆڤەکارانی سیاسی، لایان وایە ئەو ڕاگەیاندنەی کاتالۆن زۆرتر هێمایینە و خۆڕاگرییەکە لە هەمبەر فەرمانە توندئاژۆکانی سپانیا و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.
ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کاتالۆن لە سپانیا، لە ناو نەتەوەی کورددا، بەرز نرخێندراوە و کوردەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆشیی خۆیان ڕاگەیاندووە.
پارلمانی سپانیا جمووجۆڵ و کۆبوونەوەکانی بە دژی ئەو ڕاگەیاندنە دەست پێکردووە.
کۆمەڵگای ناودەوڵەتی بە گشتی دژی بڕیاری کاتالۆن بۆ سەربەخۆییە بەڵام تا ئێستا دژکردەوەکان ناڕوونن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.